پرسەنامەیە لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسەنامەیە لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕووناکبیر و کەسایەتیی ناسراوی عێراقی د.کازم حەبیب-م بیست. د.کازم داکۆکیکارێکی دیاری بواری مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی گەلی کوردستان بوو، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم ، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و هاوڕێکانی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Top