كراسی كورت و درێژی بێ سەرشان

كراسی كورت و درێژی بێ سەرشان

مۆدەكانی ئۆف شۆڵدەر، لە جیهاندا لە لوتكەدایە، وەك جلێكی گشتی هەمیشە مۆدێكی نایاب لەخۆ دەگرێت، ئەو جۆرە جلە بۆ گشت شوێنێك دەشێت. ئۆف شۆڵدەر مۆدێكی ناسكە و بریتیین لەو جلانەی كە هەندێكیان بەشی سەرەوەی سەر شانەكانیان كراوەیە، كە ئەوەش بەپێی خواستی ئافرەتان دەوەستێت كە كام مۆدیان بە دڵە، تا هەڵبژێرن، ماركەی (دۆلس ئەند گابانا و مانگۆ و دونداس) لەو جۆرە مۆدەدا ئەسپی خۆیان تاو داوە، كە زۆربەی كراسەكانیان لەو شێوازە ئامادە كردووە. كراسی ئۆف شۆڵدەر لە بەشی سەرەوە تەسك و لە خوارەوەش فراوان دەبێت، ئەو جۆرەی كە قۆڵی هەیە و لە بەشی سەرەوە فراوانە، بۆ دەرچوون و گەشت و سەردانی دەپۆشرێن، ئەوانەشی بێ قوڵن، بۆ ئاهەنگ و بۆنەی تایبەت دەپۆشرێن، پێویستە ئەو جۆرە كراسانە سادە بن، بەهۆی ئەوەی شانەكان، یان بەشێكی ملیان بە دەرەوە دەبێت، كە سەرنجی دەورووبەر ڕادەكێشێت، بەم چەشنە پێویستت بە ڕەنگاوڕەنگ، یان نەخش و نیگاری جلەكە نابێت، ئەو جۆرە جلە شیكتر دەبێ لەگەڵ پانتۆڵی ڕەش، یان جینز لەگەڵ پێڵاوی پاژنە بەرز، یان نیو بەرز مۆدێكی ناسك و جوانی دەبێت.

 

Top