جانتای بچووكی ڕەنگ سپی هەڵبژێرە

جانتای بچووكی ڕەنگ سپی هەڵبژێرە

لە وەرزی گەرمادا رەنگی سپی بۆ گشت كەرەستە و كەلوپەل و جلەكان باو دەبن، بەهۆی ئەوەی ڕەنگی سپی ڕەنگدانەوی گەرمییە، هەروەها ڕەنگێكە لەگەڵ هەموو شێواز و ستایلێكدا دەگونجێت، جانتای ئافرەتان وەك هاوڕێیەكی نزیك و هەڵگری كەرەستە و كەلوپەلەكان، هەمیشە پێویستە لە ڕەنگ و شێوەیەكی گونجاو بێت، بۆ ئەوەی جانتاكەشت نایاب و سەرنجڕاكێش بێت، هەوڵبدە لە وەرزی گەرمادا جانتای ڕەنگ سپی هەڵبژێریت، كە لەگەڵ ڕەنگی هەموو جلێك شیك دەبێت و، هەروەها وەك كەرەستەیەكی دیار، ڕەنگدانەوەی خۆی دەبێت، لە وەرزی هاویندا بەهۆی ئەوەی كەرەستەكانت لە نێو جانتادان، وەك مۆبایل و كەرەستەكانی ماكیاژ، ئەوانەش بە هۆی گەرمییەوە تێك دەچن، بەڵام كاتێك جانتاكەت لە ڕەنگی سپی بێت، لە شێوە و قەبارەی خۆی گەورەتر دەردەكەوێت، بۆیە جانتای بچووكی ڕەنگ سپی هەڵبژێرە.

Top