كراسی نیشانكردن و مارەبڕین لە وەرزی گەرمادا

كراسی نیشانكردن و مارەبڕین لە وەرزی گەرمادا

لە وەرزی هاوینەدا پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەبڕین زۆر دەبێت، تا لە وەرزی پایز و زستاندا هاوسەرگیرییەكە بچێتە قۆناغی گواستنەوە، چونكە پایز وەك وەرزێكی گەڵاڕێزان و زستانیش ڕۆمانسێتی پێوە دیارە، بەم چەشنەش هاوسەرگیرییەكە ناوازەتر دەبێت، ئەوانەی لە وەرزی هاویندا مارە دەكرێن، كە لە ڕۆژی مارەبڕین و نیشانكردندا، پێویستە كراسێكی جوان و سەرنجڕاكێش هەڵبژێرن، تا ببێتە یادگاریی زەمانە و لەو ڕۆژەشدا بە جوانترین بووك دابنرێت مۆدەكانی كراسی مارەبڕین لە وەرزی گەرمادا، بریتیین لەو كراسانەی كە لە قوماشی تەنك و ناسكن، كاتێك كراسی درێژ لە قوماشی تەنك بێت، جوانتر لەسەر جەستە دەوەستێت، هەروەها ناسكیی پێوە دیار دەبێ، مۆدی كراسەكانی ماركەكانی RosarioK Oya London، JovaniK دیارترین نموونەن، تا وەك بووكێك بتوانیت یەكێك لەو مۆدانە، یان هاوشێوەكانیان بۆ ڕۆژی مارەبڕینت هەڵبژێریت، هەوڵبدە كراسەكە بەشی سەرەوەی كراوە بێت، واتە شانەكانی هەندێك كراوە و بە دەرەوە بن، لە ناوقەدیش باریك و تەسك بێت، دواتر لە شێوەی پەڕپەڕە یان قاشی فراوان بێت، بەڵام هێندە گەورە نەبێت كە شێوەی جەستە تێك بدات، ئەو ڕەنگانەی بۆ وەرزی هاوین باون بریتیین لە: شین، سەوز، وەنەوشەیی، سوور، پیازی و بێجی.

Top