سەرۆك بارزانی دوای كۆبوونەوەكەی لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا، تاوتوێ کرد

سەرۆك  بارزانی دوای كۆبوونەوەكەی لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا،  تاوتوێ کرد


ئەمشەوی یەكشەممە سەرۆك مەسعود بارزانی دوای كۆبوونەوەكەی لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا، ڕای گەیاند دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد و سوپاسی دۆستایەتیی بەردەوامی فەڕەنسای بۆ کوردستان كرد.

سەرۆك بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی "بەختەوەر بووم کە ئەمڕۆ لە هەولێر پێشوازیم لە سەرۆک ئیمانوێل ماکڕۆن كرد".

هەروەها دەڵێ "دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانمان تاوتوێ کرد".

سەرۆك بارزانی ئاماژەشی بەوە داوە "سوودم لەو هەلە وەرگرت بۆ ئەوەی سوپاسی خۆم بگەیەنم بۆ دۆستایەتیی بەردەوامی فەڕەنسا بۆ کوردستان، کە تا هەتایە لە یادمان دەمێنێت".

Top