كوردستان وفه‌ڕه‌نسا دۆستى له‌مێژینه‌و متمانه‌پێكراو
به‌درێژایی مێژوو گه‌لی كورد به هۆی خه‌بات و به‌رخۆدانی له پێناو به‌ده‌سهێنانه‌وه‌ی مافه‌زه‌وتكراوه‌كانی هه‌رده‌م تووشی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردن و جینۆسایدی گه‌وره بۆته‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گشت هه‌وڵه‌كانی خستۆته‌گه‌ڕ بۆ گه‌یاندنی په‌یامی گه‌لێكی سته‌مڵێكراو بۆ سه‌رانسه‌ر جیهان و به‌ده‌سهێنانی دۆست وپشتیوان بۆ دۆزی ڕه‌وایی گه‌له‌كه‌ی. ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌و دۆسته له‌مێژینه وفڕیادره‌سه بكه‌ین ، له مێژوویی دوێنی و ئه‌مڕۆشدا ، وڵاتی فه‌ڕه‌نسا له زۆرێك له كاته سه‌خت و دژواره‌كاندا توانیوێتی ده‌نگ و ره‌نگی گه‌لی كورد بگه‌ێنێته ناوه‌نده بریار به‌ده‌سته‌كان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش به‌تایبه‌تی و كاریگه‌ری زۆر وكاردانه‌وه‌ی ڕژدی به‌دوای خۆیدا جێهێشتووه.
به‌تایبه‌ت كه ، وڵاتی فه‌ره‌نسا یه‌كێكه له زلهێزه‌كان و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه ، مێژوو گه‌واهیده‌ری ئه‌و ڕاستییه‌كه، كاتێك له كۆڕه‌وی ملیۆنی ساڵی 1991، فه‌ره‌نسا پێگه‌ی به‌هێزی خۆی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به‌كارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی به بڕیارێك له دژی هێرشی سوپا دڕنده و داگیركه‌ره‌كه‌ی به‌عسی رووخاوی عێراق بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستێنێت و ئه‌نجامه‌كه‌یشی ده‌ركردنی بڕیاری 688ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بوو له 5ی نیسانی 1991داگه‌لی كورد له دژ به هێرشه‌كه‌ی رژێمی سه‌دامی رووخا‌و.
هه‌روه‌ها ، له‌مێژوویی ئه‌مڕۆشدا و ئه‌و كاته‌ی كه ساڵی 2014 هه‌رێمی كوردستان تووشی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر بۆوه ، وڵاتی فه‌ره‌نسا به زۆر شێواز هاوكاری پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستان كردووه له شه‌ڕی دژی داعش و خودی فرانسوا ئۆلاند، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان هه‌یه و چه‌ند جارێك یه‌كدیان بینیوه، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م سه‌رۆكیش بوو كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
ده‌توانین بڵێن كه په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا و زۆر پته‌وه و مێژینه‌ن، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌و ڕاستییه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كاته‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به پیلانگێرییه‌كی پێشوه‌خته و به پاساویی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ، ئه‌وا هێرش وپه‌ڵاماری هه‌رێمی كوردستانیاندا و ئینجا گه‌مارۆیان خسته سه‌ر ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌شیان فه‌ره‌نسا له‌و وڵاتانه بوو كه له رۆژانی ته‌نگانه‌دا پشتیوانی له مافه ده‌ستووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و داوای كرد كه كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به رێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێت. هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه جارێكی تر بازنه‌ی گه‌مارۆكانی تێك‌شكاند .
بۆ قۆناغی ئێستای رووداو و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه ، ئه‌وه‌ی پێشبینی كراوه ، جارێكی تر رۆڵی گرنگی فه‌ره‌نسایه له ناوچه‌كه‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته ، به‌تایبه‌ت كه له ئیستاتدا له عێراق له دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆنفرانسێكی جیهانی گه‌وره به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان به‌رێوه ده‌چێت و بڕیاره ئیمانوئێل ماكرۆن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و به‌بانگهێشتی فه‌رمی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا پێشهات وپه‌یامێكی گرنگه .
هۆكاره‌كه‌شی بۆ پێگه‌ی به‌هێزو ستراتیژی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كیانێكی یاسایی و ده‌ستووری له ناوچه‌كه له سیاسه‌تی وڵاتی فه‌ره‌نسادا بوونی هه‌یه ، به‌تایبه‌ت كه له‌ماوه‌ی رابردوودا ، په‌یوه‌ندی ئابووری وسیاسی و دیپلۆماسی و سه‌ربازییه‌كان له ئاستێكی زۆردا گه‌شه‌ی كردووه . ئه‌وه‌ی له به‌هێزبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌بینرێت ، بوونی هێزه‌كانی فه‌ره‌نسایه به‌مه‌به‌ستی مه‌شق و راهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌وه‌ش گرنگی زۆرهه‌یه.هه‌روه‌ها پێگه‌ی جوگرافی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه‌دا وایكردووه كه ، وڵاتی فه‌ره‌نسا بتوانێت یارمه‌تیده‌ر وپشتیوانیكاری گه‌لی كورد بێت له رووی سیاسی و ئابووری به تایبه‌ت بۆ رۆژئاوای كوردستانیش.
یه‌كێكی تر له‌و گرنگیدانانه‌ی وڵاتی فه‌ره‌نسا به هه‌رێمی كوردستان ، هه‌موو ئه‌و سه‌ركه‌وتن وقاره‌مانییه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه بۆ تێكشكاندنی دڕنده‌ترین رێكخراویی تیرۆریستی به‌ناوی داعش كه نه‌ك ته‌نها ، نه‌ك مه‌ترسی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه به‌ڵكو بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان و به‌تایبه‌ت كه ئێستاش ئه‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییانه‌ی داعش له ناوچه‌كه زۆرن و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان متمانه‌پێكراوترین هێزه له ناوچه‌كه‌دا.
لایه‌نێكی تر بایه‌خدانی فه‌ره‌نسا به ناوچه‌كه ، به‌تایبه‌ت به دۆزی كورد ، كه هیچ دوور ناگیرێت ، كه چۆن له ساڵی 1991 هۆكار بوو بۆ پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ، له ئێستاشدا ، بۆ زیاتر سه‌قامگیری ناوچه‌كه و ئه‌وا چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورده كه ده‌یان ساڵه به‌هۆی دابه‌شكردنی ناڕه‌وایی خاكه‌كه‌ی گه‌لی كورد خه‌بات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌كات ، ئه‌وه‌ش ئاشتی و سوودی هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه .
هه‌روه‌ها فه‌ره‌نسا یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه به‌رده‌وامی دژایه‌تیی سیاسه‌ته‌كانی توركیایی كردووه بۆ ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌گه‌ری زۆره كه فه‌ره‌نسا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رووبه‌ڕووی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه ببێته‌وه ، به‌تایبه‌ت كه توركیا هه‌ستی به‌و گۆرانكاریی و پێشهاتانه كردووه و له ماوه‌ی رابردوو، هێرش و په‌ڵاماردان كه ئامانج تێیدا خۆسه‌پاندنه به پاساویی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌م كات وساته‌دا ، هه‌ستیار وچاره‌نووسسازه‌دا كه ناوچه‌كه پێیدا گوزه‌ر ده‌كات ، سه‌ردانی سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی فه‌ره‌می په‌یامێكی گرنگ ودڵنییاكه‌ره‌وه‌ی دۆستایه‌تیی و پشتیوانیكردنی گه‌ل و كیانی كوردستانه بۆ هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه ، به‌تایبه‌ت كه كوردستان وه‌ك دوورگه‌یه‌كی ئاڕام و سه‌قامگیری پێكه‌وه‌ژیانه به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ عێراق و زۆرێكی تر له وڵاتان .