ڕاوكردنی سەر دار لە وڵاتی سریلانكا

ڕاوكردنی سەر دار لە وڵاتی سریلانكا

 

لە وڵاتی سریلانكا ڕاوكردن بە جۆرێكە، كە وەك خۆكوشتنێك وایە، ئەو ڕاوچییانە خۆیان بەسەر دارێكەوە دەبەستن تا شتێكیان دەستكەوێت، ئەو جۆرە ڕاوكردنە لە ناوچەی (نۆمیرۆس بایس) دەكەوێتە باشووری شاری (گالی) لە وڵاتی سریلانكا، ئەو شوێنە بە مەملەكەتی ماسییەكان ناسراوە، جگە لەوەی ماسیی زۆرە، هەروەها ماسییەكانی ئەو شوێنە بە هەبوونی كاڤیار لە جەستەیاندا بەناوبانگن، بۆیە ئەو ڕاوچییەكان ئەوەندە خۆیان ماندوو دەكەن. لەو ناوچەیەدا نزیكەی (1100) ڕاوچی هەن، ئەگەر لە لێواری ئاوەوە ڕاو بكەیت، هیچت دەست ناكەوێت، ئەوانیش ئەو بیرۆكەیەیان دۆزیوەتەوە، تا لە بەشی یەكەمی پێشەوەی ئاوەكەوە ڕاوی ماسی بكەن.

Top