سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە میری کوەیت دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە میری کوەیت دەکات

مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 24 ی ئابی 2021 ، پرسەنامەیەکی ئاراستەی میری کوەیت شێخ نه‌وواف ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسوباح، ميرى ده‌وڵه‌تى كوێت کرد، بۆ كۆچى دوايى خوشکییان خاتوو به‌درييه‌ ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسوباح .
لە پرسەنامەکەدا ، سەرۆکی حکومەت پرسه‌ و هاوخەمی بۆ میری کوەیت و بنەماڵەکەی ده‌ربڕى و هيواى خواست خواى مه‌زن ، گيانى خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات وسەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و كه‌سوكاريان ببەخشێت.

Top