ئەردۆغان بو كازمی: تا پەكەكە لە خاكی عێراق بن هێرشەكانمان هەر درێژەیان دەبێت

ئەردۆغان بو كازمی: تا پەكەكە لە خاكی عێراق بن هێرشەكانمان هەر درێژەیان دەبێت

 

وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە كە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن قسەی كردووەو خۆشحاڵیی خۆی نیشانداوە لەبارەی پێشھاتە ئەرێنییەکان لە بوارەکانی پەیوەندییەكانی دووقۆڵی و بازرگانی و سەربازی و ھەواڵگریی نێوان توركیاو عێراق، هەروەها پرسی بەھێزکردنی ھەماھەنگی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری زۆر بە گرنگ زانیوە.

 لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا ئەردۆغان پێی گوتووە پەکەکە لە پاڵ ئەوەی لە قەندیل هەن، لە ناوچەکانی دیكەی  وەک مەخمور و شنگالیش هەن کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی فیدڕاڵیدان، ئەوەشی ڕوون كردووەتەوە لە هێرشەکانیاندا تەنیا ئەندامانی پەکەکەیان کردووەتە ئامانج، بۆیە تا چەكدارانی پەكەكە لە خاكی عێراق بن هێرشەكانیان هەر درێژەیان دەبێت.

جێگەی باسە تورکیا بەردەوام داوا لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەکات هێزەكانی پەکەکە لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بکشێنەوە و رێگەنەدەن لە خاکەکەیاندابن.

 

 

 

Top