پێویست بە ژەمی سێیەمی ڤاكسینی كۆرۆنا ناكات

پێویست بە ژەمی سێیەمی ڤاكسینی كۆرۆنا ناكات

 ئەو كەسانەی كە ڤاكسینی تەواو واتە دوو ژەم ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە، بەگشتی لە ئەگەری مردن بە كۆڤید19 پارێزراو دەبن، تەنانەت ئەگەر دوچاری جۆری گۆڕاوی دێلتای ڤایرۆسی كۆرۆناش ببن، لێرەدا مەترسی تەنیا لەسەر ئەو كەسانە هەیە كە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆری گۆڕاوی دێلتای Delta variant ڤایرۆس كۆرۆنا، كە خێراتر لە جۆرە گۆڕاوەكانی دیكە بڵاودەبێتەوە و، نزیكەی سەرتاسەری جیهانی گرتۆتەوە، لەگەڵ پەیدابوونی جۆری گۆڕای دێلتادا هەندێك سەرچاوە ئاماژەیان بەوە كردووە كە بە وەرگرتنی تەنیا دوو ژەمی ڤاكسین، لەوانەیە خۆپاراستن بەرانبەر بەم جۆرە گۆڕاوە بەدی نەیەت. سەنتەری ئەمریكیی خۆپاراستن و كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییەكان CDC، جەختی لەوە كردۆتەوە كە لەم كاتەدا پێویست بە وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاكسین ناكات، بۆ ئەو كەسانەی كە دوو ژەمی تەواوی ڤاكسینیان وەرگرتووە. كۆمپانیای پفایزەر بایۆنتێك جەخت دەكاتەوە كە لە لایەنی زانستییەوە، ئەمە گومانی تێدا نییە كە وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاكسین، بەرزرترین ئاستی خۆپاراستن ئەنجام دەدات. ئاماژە بەمەش كراوە كە واباشە ژەمی سێیەمی ڤاكسین لە ماوەی 6-12 مانگ پاش وەرگرتنی ژەمی دووەم وەربگیرێت.

Top