یانه‌ى هه‌ولێر ستافی ده‌سته‌ى راهێنه‌رانى ده‌ستنیشان كرد
یانه‌ى هه‌ولێر ستافی ده‌سته‌ى راهێنه‌رانى ده‌ستنیشان كرد
ده‌سته‌ى كارگیڕى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر دواى ئه‌وه‌ى بڕیاریدا به ده‌ستنیشان كردنى راهێنه‌رى دیارى شارى هه‌ولێر دكتۆر ته‌ها قادر بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى مه‌شقی یانه‌كه له خولى نایابی یانه‌كانى عێراقی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، یانه‌ى هه‌ولێریش ده‌یه‌وێت ئه‌م ساڵ ببێته خاوه‌ن پێكهاته‌یه‌كى به‌هێزو كۆمه‌لێك راهێنه‌رى به‌تواناش تیپه‌كه به‌رێوه‌ببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كێبڕكێ له سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى باش بكه‌ن له خوله‌كه، ستافی راهێنه‌ران بۆ ئه‌م وه‌رزه پێكدێت له هه‌ریه‌ك دكتۆر ته‌هاقادر راهێنه‌ر و ئه‌حمه‌د شوكر یاریده‌ده‌رى راهێنه‌ر و حامد كازم بۆ راهێنه‌رى گۆڵپارێز و دانیلۆ میلی راهێنه‌رى لێهاتوویی جه‌سته‌یی به ره‌گه‌ز ئیتالی، هه‌ولێر ده‌یه‌وێت به‌م چوار راهێنه‌ره یه‌كێك له تیپه به‌هێزه‌كانى خولى نایابى عێراق بێت بۆ ئه‌م وه‌رزه و یه‌كێك له تیپه ركابه‌ره‌كان بێت، له چه‌ند رۆژى رابردوش ئیداره‌ى یانه‌كه كۆمه‌لێك گرێبه‌ستى راگه‌یاندوه له‌گه‌ڵ یاریزانان.
كارزان كانه‌بی