شه‌قڵاوه ئاماده‌كارى پێویست ده‌كات
شه‌قڵاوه ئاماده‌كارى پێویست ده‌كات
تیپى تۆپى پێى شه‌قڵاوه كه وه‌رزى رابردوو شان به شانه‌ى یانه‌ى سه‌یدسادق توانى بگاته خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، ئه‌م وه‌رزه‌ش یانه‌كه له ئێستاوه ده‌یه‌وێـت تیپێكى تۆكمه‌ى پڕ له یاریزانى به‌توانا له یانه‌كه‌ى كۆبكاته‌وه به ئامانجى به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته، یانه‌ى شه‌قڵاوه چاوی له مۆركردنى چه‌ندین گرێبه‌سته بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ڕى سه‌رجه‌م یانه به‌هێزه‌كانى كوردستان بكات له خوله گه‌وره‌كه‌ى كوردستان، له‌م باره‌شه‌وه مامۆستا زیاد خۆشناو سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشیی شه‌قڵاوه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئه‌مساڵ ئاماده‌كارییه‌كانمان چڕ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین تیپێكى تۆكمه‌ى پڕ له یاریزانى به‌توانا له تیپه‌كه‌مان كۆبكه‌ینه‌وه، ئامانجى یانه‌ى شه‌قڵاوه ئه‌م وه‌رزه جیاوازتره له ساڵى رابردوو بۆ ئه‌وه‌ى كێبڕكێ یانه گه‌وره‌كانى خوله‌كه بكه‌ین، سه‌ره‌تا ده‌مانه‌وێ به هێنانى چه‌ندین یاریزان و راهێنه‌رێكى به‌توانا ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كانمان بكه‌ین، سوپاسى به‌رپرسانیش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م وه‌رزه به‌لێنى ئه‌وه‌یان پێداوین كه هاوكار و پاڵپشتى شه‌قڵاوه بن له خولى نایابى كوردستان، منیش وه‌كو سه‌رۆكى یانه‌كه به هه‌مان نه‌فه‌سى وه‌رزى رابردوو هه‌رچى پێویست بێت بۆ سه‌رخستنى ناوى شاره‌كه‌مان ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، تیپه‌كه ده‌كه‌ینه یه‌كێك له تیپه باشه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، تاكو ئێستاش هیچ گرفت و كێشه‌یه‌كى وامان نه‌هاتۆته پێش ده‌مانه‌وێ كارى باش بكه‌ین بۆ تیپه‌كانى شه‌قڵاوه.
كارزان كانه‌بی