جامى سوپه‌رى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت
جامى سوپه‌رى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت
یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان بۆ زیاتر پێشخستنى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان و هیوا بوونى زۆر به‌م خوله‌كه، گرنگی دانى یانه‌كانى كوردستانیش به‌م خوله‌كه، ئه‌م وه‌رزه له كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی یه‌كێتییه‌كه بۆ پلان دانان بۆ به‌رنامه‌ى ساڵى نوێ 2021/2022 بڕیارى داوه بۆ هه‌ر چوار یانه یه‌كم تا چواره‌كه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان جامى سوپه‌رى له نێوان هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى (برایه‌تى-سیروانى نوێ- هه‌ندرێن- شێروانه) به‌رێوه ببات، بڕیاریشه یارییه‌كانى جامى سوپه‌رى كوردستان له رۆژژى 25ى مانگى داهاتوو به‌رێوه بچێت یارى یه‌كه‌م برایه‌تى و سیروانى نوێ، یارى دووه‌میش شێروانه و هه‌ندرێنله رۆژى 1/10 یارى كۆتایی له نێوان براوه‌ى هه‌ردوو یارییه‌كه به‌رێوه‌ده‌چێـت، له‌م باره‌شه‌وه جه‌لال سه‌عید ئه‌ندامى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: له یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان ئه‌مساڵ بڕیارماندا خولێك بكه‌ینه‌وه به ناوى جامى سوپه‌رى یانه‌كانى كوردستان له نێوان چوار تیپه‌كه‌ى چوارگۆشه‌ى زێرین خولى نایابى كوردستان كه وه‌كو جامى سوپه‌ر بێت سه‌ره‌تاییه‌ك بێت بۆ ئه‌م جامه و له داهاتوو وه‌كو جامى وسوپه‌رى لێ بكرێت، بۆ ئه‌مساڵ له 25ى مانگى داهاتوو یارییه‌كانى به‌رێوه‌ده‌چێت، سه‌باره‌ت به خولى كوردستانیش ناوبراو گوتى: له 14ى مانگى 10 یارییه‌كانى به شێوه‌ى یه‌ك كۆمه‌له و به دوو قۆناغ به‌رێوه ده‌چێت بۆ سه‌رجه‌م یانه به‌شدار بووه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستانه، خولى پله یه‌كى كوردستانیش له مانگى 11ى ئه‌مساڵ به‌رێوه‌ده‌چێت، خولى پله دووه‌كانیش له ساڵى داهاتوو به‌رێوه‌ده‌چێت له سه‌ره‌تاى مانگى یه‌ك، سه‌باره‌ت به خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستانیش له مانگى 12ى ئه‌مساڵ ده‌بێـت، جێگاى ئاماژه پێكردنه یارییه‌كانى وه‌رزى رابردووى خولى نایابی یانه‌كانى كوردستان به دوو كۆمه‌له به‌رێوه‌چوو یانه‌ى برایه‌تى توانى نازناوى خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌مساڵیش یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان ده‌یه‌وێـت به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه دابنێ بۆ ئه‌وه‌ى دووچارى هیچ گرفتێكى ته‌كنیكی و دارایی نه‌بێـته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م خوله سه‌رتاسه‌ریانه به‌رده‌وام بێت له نێوان یانه‌كانى شاره‌كانى كوردستان. ساڵانه یانه‌كانى كوردستان كێبڕكێ به‌هێز ده‌كه‌ن له نێوان یه‌كتری له سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى خوله‌كه و چه‌ندین گرێبه‌ستى گران به‌ها ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
كارزان كانه‌بی