خشڵ و ئێكسسوار و كەرەستەكان لە جێگەی تارای بووك

خشڵ و ئێكسسوار و كەرەستەكان لە جێگەی تارای بووك

ئەو خانمانەی لە سەروبەندی ئاهەنگی هاوسەرگیرین، دوای ئامادەكاری بۆ ئەو ڕۆژە، بەڵام حەز بە تارای سپیی بووك ناكەن، تارای سپی كە ئامرازێكە بۆ ڕازاندنەوەی سەر و قژ، كەچی هەندێ لە خانمان دەیانەوێ نوێكاری لە ڕۆژی بووكێنیی خۆیاندا بكەن، بۆیە پسپۆڕان لە جێگەی تارای سپی، خشڵ و كەرەستەی دیكەیان ئامادەكردووە، تا جێگەی تارا بگرێتەوە، سەرەتا بە خشڵەكانی (بێردكەیج) دەست پێ دەكەین، كە لە شێوەی تۆڕێكی بچووكی ڕەقدایە، لەسەر سەری بووك دەكرێت و چاوەكانی دەگرێت، كونەكانی ئەو خشڵە لە چەندین شێوەن، تەوقەی سەر هەیە دەكرێ لە جێگەی تارا دابنرێت، كە لە شێوەی كڵاو وایە، بەڵام ڕوونە و كراوەیە، تاجەكان جوانترین مۆدی جێگرەوەی تارای سپین، كە ناسك و سەرنجڕاكێشن، كۆلێكشنی ئێكسسوار، یان قوماشی نەرم، مۆدێكی دیكەیە كە دەتوانیت لەسەر سەر ببەسترێت، یان بخرێتە سەر نێوچەوان، سەبارەت بە ئێكسسوارەكان، لە چەندین مۆدە و شێوەن وەك: تەوقە و دەمبوس و مووروو، قاشی ورد و ناسك. سەبارەت بە قوماشەكەش، كە بە چەندین خشڵی دیكە دەڕازێتەوە، دواجار، دەتوانی كڵاوی سپیی تایبەت بۆ بووك لەسەر سەر بكرێت، كە سوودێكی باشی بۆ گەرما و سەرما هەیە، هەروەها گوڵی دەستكرد و گوڵی سرووشتیش جێگەی تاراكانیان گرتۆتەوە.

Top