كوردستان بەدرخان یەكەم گۆرانی خۆی بڵاوكردەوە

كوردستان بەدرخان یەكەم گۆرانی خۆی بڵاوكردەوە

خانمە گۆرانیبێژی كورد(كوردستان بەدرخان) یەكەم گۆرانی تایبەت بە خۆی بڵاوكردەوە .

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/8/2021 خانمە گۆرانیبێژ (كوردستان بەدرخان) یەكەم بەرهەمی هونەری  لە چانێڵی خۆی لە یوتیوب بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .

گۆرانی (دگەل تە نامینم) كە نوێترین بەرهەمی ئەم گۆرانیبێژەیە, بەسەرپەرشتی هونەرمەندی كورد (كاروان كامل) بەرهەم هاتووەو (نیكار كامل) تێكست و مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە,هەروەها (ئیمرا ئۆزبیلان) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە .

كوردستان بەدرخان یەكێك بوو لە بەشداربوانی پڕۆگرامی دەنگی (كوردستان ستار) كە لە قۆناغی یەكەمی بەرنامەكەدا گۆرانییەكی هونەرمەندی كۆچكردوو (ئەیاز زاخۆیی) پێشكەش كرد .

ئاسۆ كاكەیی

Top