ئاشنای پێكهاتەی بۆنوبەرامەكان ببە

ئاشنای پێكهاتەی بۆنوبەرامەكان ببە

گرنگە لە جۆر و پێكهاتەی بۆنەكان ئاشنا و شارەزا بیت، بۆ ئەوەی كاتێ بۆنێك هەڵدەبژێریت، بتوانیت جۆرێكی دیاری كراو هەڵبژێریت، كە دواتر پەشیمان نەبیتەوە لە دروستیی بۆنەكەت، لە هەر وەرز و كاتێكدا جۆری بۆنەكان گۆڕانكارییان بەسەردا دێت و مۆدی تازە دەردەكەون، گرنگە لە بارەی بۆنەوە ئەوسێ لایەنە ڕەچاو بكەیت: پێكهاتەی بۆن، جۆر و هێزی بۆنەكە، هەروەها دەبێت زانیارییشت لە بارەی ئەو بۆنەوە هەبێـت، كە ئاخۆ بۆ شەو، یان بۆ ڕۆژ بەكاری دەهێنیت. لە دواترین بژاردەكانی بۆنوبەرامدا، كە لە وڵاتی بەریتانیا ئاماژەی بۆ كراوە، ئەو بۆنانەی خوارەوەن: خەونی پەرت -SCENT OF A DREAM یەكێكە لەو بۆنانەی كە زیاتر لەلایەن خانمانی ڕۆژهەڵات بەكار دەهێنرێن و، بۆ كاتەكانی ڕۆژ بەكاردەهێنرێت. برۆبێریی ڕەش، MY BURBERRY BLACK جۆرە بۆنێكی دیكەیە و دەكرێت لە دەمەو بەیانیان و ئێوارەشدا بەكار بهێنرێت، چونكە بۆنێكی ناسك و سووكە. تاینگەر Tangier Vanille_ شێوازێكی بۆنی ناوازەیە، بۆ شەوانە و یادەكانی ئێوارە لە جەستە دەدرێت. ئێرین – AERIN هەستێكی شیاوی هەیە، بۆ شەوان و ئێوارانیش بەكار دەهێنرێت.

 

Top