زانایەك هۆكاری ئاگركەوتنەوەی دارستانەكان ئاشكرا دەكات
زۆربەی زانایان و دەسەڵاتدارانی وڵاتان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەی هۆكاری ئاگركەوتنەوەكانی دارستانەكانن بەتایبەتی ئەو ئاگرانەی لەدارستانەكانی توركیا و یونان و جەزائیرو تونس و لوبنان و ئێران كەوتنەوەو زیانی گەورەی گیانی و ماڵی لێكەوتەوە، ئەمەش هاوكات بوو لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماو وشكەساڵی و تێكچوونی ژینگەی زەوی ، لەمبارەیەوە دكتۆر ئەحمەد عەبدولعال سەرۆكی پێشووی دەزگای كەشناسی میسردوای توێژینەوەیەكی زانستی دەریخست كە ئاگركەوتنەوەكان هەمووی بەهۆی كاری مرۆڤەوە روویانداوە و زۆربەی ئاگرەكانیش بەدەستی ئەنقەست و كاری تیرۆرستی بووە نەك وەكو ئەوەی باس دەكرێت بەهۆكاری نەزانین و هەڵەی مرۆڤ و یاخود هۆكاری ژینگەیی یەوە بێت، ئەم زانایە ئەوەی راست كردەوە كە ژینگە بێبەرییە لەهۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكان، بەپێچەوانەوە بەدەستی ئەنقەست ئاگرەكان كراونەتەوە هەروەكو چۆن پێشتر لەبەرازیل و توركیا روویانداوە، ئەمەش زیانی گەورە بەگەرمبوونی پلەكانی گەرمای زەوی لەسەرجەم ناوچەكانی جیهان دەبێت و ئەوەندەی دیكە ژینگەو ئاوو هەوای زەوی تێك دەچێت بەتایبەتی ئەگەری روودانی لافاوو بەفربارین لەهەندێك ناوچەی كۆی زەوی هەیە و لەهەندێك ناوچەی دیكە بەتەواوەتی دەكەونە دۆخی وشكەساڵی و كەمبارانەوە.
''