تەندروستیی عێراق: بەنیازین (18) ملیۆن ژەمە ڤاکسینی نوێی دژ بە کۆرۆنا هاوردە بكەین

تەندروستیی عێراق: بەنیازین (18) ملیۆن ژەمە ڤاکسینی نوێی دژ بە کۆرۆنا هاوردە بكەین

 

 سەرچاوەیەك لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاندووە كە وەزارەت بە نیازە (18) ملیۆن ژەمە ڤاکسینی نوێی دژ بە کۆرۆنا هاوردە بکات، ڕیاز حەلفی بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی عێراق هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوەو گوتی:عێراق پێشتر گرێبەست و ڕێکەوتنی لەسەر هاوردەکردنی ٣٣ ملیۆن ژەمە ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی بەناوبانگی جیاواز کردبوو،ڕوونیشی كردەوە كە هەوڵ دەدات هێشتا ڤاكسینی زیاتر بكڕێت تاكو بە لای كەم بگاتە ٤٨ ملیۆن ژەمە ڤاکسین.

حەلفی ئاماژەی بەوە كرد كە پێشتر وەزارەتی تەندروستیی عێراق گرێبەتی دیكەی لەگەڵ چەند كۆمپانیایەك واژۆكردبوو سەبارەت بە هاوردەکردنی ڤاکسین، كە ئومێد دەكەن لە کۆتایی ئەم ساڵدا بگاتە عێراق.

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دووپاتیشی كردەوە كە جگە لە ڤایزەر، وەزارەت گرێبەستی کڕینی ڤاکسینی لەگەڵ کۆمپانیای سنۆفارم و ئەستەرازینکاش کردووە.

Top