پارتی هه‌میشه پێشه‌نگ له كوردایه‌تی و كۆڵنه‌دان
دامه‌زراندنی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان له‌به‌ر ئامانجێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك مه‌شخه‌ڵێكى رووناكى درێژه‌ى به‌خه‌باتى كوردپه‌وه‌رى و رزگاریخوازى دا بووه ئومێدێك بۆ هه‌موو كوردێك ، هه‌روه‌ها رژده له سه‌ر ئارمانجه‌كانی خۆی تا ئه‌و كاته‌ى كه گه‌لی كورد به خه‌ون و ئاواته‌كانی خۆی بگات، پارتی به‌ڕابه‌رایه‌تی بارزانی له دوێنى و ئه‌مڕۆ وسبه‌ش درێژه‌ی به شۆڕشه‌كانی پێش خۆی داوه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی باشتر و سه‌رده‌میانه له‌گه‌ڵ قۆناغه جیاوازه‌كاندا.
پارتی دیموكراتی كوردستان له رۆژى 16 ساڵی 1946 به رابه‌رایه‌تیی باوكى رۆحى نه‌ته‌وه‌یی كورد مسته‌فا بارزانی دامه‌زرا، ئه‌مڕۆ له ماوه‌ى حه‌فتا وپێنج ساڵى ته‌مه‌نى پرسه‌روه‌رى و شكۆیدا به چه‌ندین قۆناغ و هه‌لومه‌رجی جیاوازی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی و هه‌وراز و نیشێوییدا تێپه‌ڕاندووه، به‌ڵام وه‌ك چییاییه‌كى پۆڵایین به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌و سه‌ختییانه وه‌ستانه‌وه‌ته‌وه ، سازشى له سه‌ر مافه‌ره‌واكانى كورد وكوردستان نه‌كردووه.
پارتى له‌ماوه‌ى زیاتر له حه‌وت ده‌یه خه‌بات ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى ده‌یان كۆسپ و پیلانگێرى نێوخۆیی،هه‌رێمایه‌تیی ونێوده‌وڵه‌تیی بۆوه ، به‌ڵام هه‌رده‌م له خه‌بات و تێكۆشانى رزگاریخوازى نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانیی هه‌ر به پێشه‌نگ مایه‌وه ، هۆكارى سه‌ڕه‌كیی ئه‌و سه‌ركه‌وتن و شانازیی و سه‌روه‌رییانه بۆ به‌هێزى و رابه‌رایه‌تیكردنى بارزانیی نه‌مر له دوێنى و سه‌رۆك مسعود بارزانی بۆ ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامى داوه به‌خه‌بات له پێناو به ده‌ستێنانى ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كان .
مێژوویی خه‌باتى كوردله‌گه‌ڵ رژێمه‌یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كان گه‌واهیده‌رن كه هیچ كات گه‌لى كورد شه‌ڕخواز نه‌بووه به‌ڵام پاشگه‌زبوونه‌وه‌یان له به‌ڵێنه‌كانیان هۆكارى سه‌ڕه‌كى شۆڕش بوون به‌تایبه‌ت شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوول به‌رابه‌رایه‌تی بارزانیی كاتێك كه ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غدا پاشگه‌ز بوونه‌وه ، ئه‌وكاته پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بڕیارى هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوولى دا ، ئه‌و شۆڕشه به راده‌یه‌ك به‌هێز بوو كه سه‌ركه‌وتنه‌كانى وایكرد ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غدا ناچار بكات ، كه دانووستان بكات ، دواتر رێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئازادى 1970 لێ به‌رهه‌م هات ،كه تێیدا دان به مافه‌كانی گه‌لی كورد نران و ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان قبووڵكرد، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی 4 ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌كه ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و كاته‌ى به‌غدا جارێكى تر و وه‌ك حكومه‌ته‌كانى پێشووتر له به‌ڵێنه‌كانی به‌رامبه‌ر به كورد پاشگه‌زبووه‌وه و هه‌وڵی تیرۆركردنی رێبه‌ری شۆڕشی كورد مسته‌فا بارزانی دا، دوای ئه‌وه‌ش جارێكی دیكه شه‌ڕ له نێوان كورد و رژێمی به‌عس سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه.
ئه‌گه‌ر چى عێراق و پپلانگێرییه‌كان هه‌وڵى خامۆشكردنى شۆڕش و به‌رخۆدانى گه‌لى كوردیان دا و به ڕه‌واڵه‌ت وایانزانى به مه‌ڕامه شوومه‌كانیان گه‌یشتن به‌ڵام دواى ماوه‌یه‌كى كورت ، ئه‌وا شۆڕشى پێشكه‌وتنخوازى 26ى گوڵان ده‌ستیپێكردووه، ئینجا ، سه‌ركه‌وتن و داستانى گه‌وره‌ى تۆمار كرد و دواتر به‌ره‌یه‌كى به‌هێزى كوردستانى لێ هاته‌به‌رهه‌م ، ئه‌وه‌ش وایكرد كه ڕاپه‌رین و په‌رله‌مان و حكومه‌ت و قه‌واره‌ى كوردستان و فیدراڵى لێبكه‌وێته‌وه .دواى رووخانى رژێمى به‌عس له ساڵى 2003 سه‌رۆك بارزانی رۆڵێكى به‌رچاو و كاریگه‌رى بۆ بونیاتنانى عێراقى فیدڕاڵ و نووسینه‌وه‌ىد ه‌ستوورى نوێ، به هه‌وڵ و تێكۆشانى سه‌رۆك مسعود بارزانی بوو كه مافه‌ره‌واكانى كورد له نێو ئه‌و ده‌ستووره دا جێگر كرا.
هه‌روه‌ها رووداوه‌كانى شه‌ڕى تیرۆر له ساڵى 2014 و له كاتى په‌لاماردانى هه‌رێمى كوردستان ، سه‌رۆك بارزانیی شان به شانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌رگرى له خاكى پیرۆزى كوردستان كرد ، توانی هه‌یبه‌تى دڕنده‌ترین دوژمنى مرۆڤایه‌تیی بشكێنێت و رابه‌رایه‌تیكردن و رۆڵى به‌رچاویی و هێنانه سه‌ر هێڵى هاوپه‌یمانان به هه‌وڵ و هیمه‌تى سه‌رۆك بارزانیی بوو.
یه‌كێكى تر له‌و شانازییه مێژوویانه‌ى پارتى و سه‌رۆك بارزانیی ریفراندۆمه مێژووییه‌كى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو ، كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان توانیی به‌رێژه‌ى %92.7 به به‌ڵێ سه‌ركه‌وتنى مێژوویی تۆمارٍ بكات . جارێكى تر عێراق ویستى به پاساو و خیانه‌تكارى كۆتایی به ده‌ستكه‌وته‌كانى كورد له 16ى ئۆكتۆبه‌ر بێنێت ، به‌ڵام له پردێ و سحێلا ئه‌و پیلانگێرى و په‌ڵاماردانه به ئیراده‌ى پۆلایینى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به رابه‌رایه‌تیی سه‌رۆك مسعود بارزانیی به خۆنه‌چه‌ماندن تێك بشكێنن . هێزی مانه‌وه‌ی پارتی له به‌هێزی و ئیراده‌ی به‌رده‌وامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دایه، كه خۆی له كه‌سایه‌تی بارزانی نه‌مر و سه‌رۆك بارزانی دا ده‌بینێته‌وه، خاوه‌ن دۆزێكی روون و ئاشكرای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و دیموكراتییه، ئه‌مه‌یش میراته‌كه‌ی له عه‌بدولسه‌لام بارزانی ماوه‌ته‌وه كه به‌ر له سه‌ده‌یه‌ك ده‌ستی پێكردووه و هه‌وڵی داوه ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ كورد رابگه‌یه‌نێت هه‌ر له‌و كاته‌وه بنه‌ماڵه‌ى بارزانی پابه‌ندن به‌و رێبازه كوردانه‌یه و ماونه‌ته‌وه وه‌ك پێشه‌نگی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان.ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌رى ئه‌و راستییانه‌ن كه پارتی دیمو‌كراتى كوردستان قوتابخانه‌یه‌كى بیروهزرى نه‌ته‌وه‌یی و رێكخراوه ، هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه تا ئه‌مڕۆ، به‌رده‌وام بووه له خه‌بات و قوربانیدان، گه‌یاندنى گه‌لى كورد به كه‌ناڕى دڵنییایی و ئارٍامى.