هەڵەی پۆشینی جلوبەرگ لە پیاواندا
گرنگە پیاوانیش بایەخ بە جلوبەرگ بدەن و لەگەڵ ستایلی ڕۆژدا بن، ماڵپەڕی "برایتساید" چەند هەڵەیەکی پۆشینی جلوبەرگی بڵاوکردوەتەوە، کە پێویستە پیاوان خۆیانی لێ دوور بگرن.
بۆیە پێویستە ئەم خاڵانە لەبەرچاو بگرن
یەکەم: لە پۆشینی چاکەتی زۆر درێژ، یان زۆر کورت دووربکەوە، پێویستە بە وریایی چاکەت هەڵبژێریت، کە درێژییەکەی بەپێی باڵای خۆت بێت.
دوەم: لە پۆشینی ئەو تیشێرتانەی ناوی براندەکانی لەسەرە، خۆت بپارێزە.
سێیەم: کاتێ پانتۆڵێک دەکڕیت، دڵنیابەرەوە لەوەی کە بە قەبارەی خۆتە.
چوارەم: لەکاتی پۆشینی کراسدا هەرگیز ڕێگە مەدە تیشیرتەکەی ژێرەوەت دەربکەوێت، چونکە سیمایەکی جوانی نییە.
پێنجەم: ڕێژەیەکی زۆری ئێکسیسوارات بەکارمەهێنە، بەڵکو تەنیا بەپێی پێویست سوودیان لێ وەربگرە.
شەشەم: هەرگیز گۆرەوی و نەعل پێکەوە لەپێ مەکە.
حەوتەم: هەموو ڕەنگەکان پێکەوە مەپۆشە و، لە ڕەنگی زۆر کراوە دووربکەوە، ئەگەر زیاتر لە چوار ڕەنگ بەکاردەهێنیت، دڵنیابەرەوە لەوەی ڕەنگەکان لەیەکتر نزیک بن.
هەشتەم: کاتێ قات دەپۆشیت کالە لەپێ مەکە، چونکە جوانیی قاتەکەت دەکوژێت و سەرنجراکێشیت کەم دەکاتەوە.
نۆیەم: گرنگ نییە تەمەنت چەندە، لەکاتی پۆشیندا تیشێرت مەخەرە ناو پانتۆڵەوە.
دەیەم: جگە لەوەی پێویستە بایەخ بە درێژیی بۆینباخ بدەیت، بە هەمانشێوە بایەخ بە پانی بۆینباخ بدە و، لە بۆینباخی زۆر پان خۆت بەدووربگرە.