بارسا چۆل ده‌بێت
بارسا چۆل ده‌بێت
رۆنامه‌كانى كاتالۆنیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه كه هه‌ردوو یاریزانى بلوگرانا میرالین بیانیتچ ى ئیتالی و سامۆیل ئومتیتیى فه‌ره‌نسى ریزى یانه‌كه جێ ده‌هێلن له كۆتای گواستنه‌وه‌ى هاوینه و هه‌ر یه‌كێك له‌م یاریزانانه روو له دوو خولى جیاواز ده‌كه‌ن، ئومتیتیى جارێكى تر چاوی له‌وه‌یه بگه‌رێته‌وه ولاته‌كه‌ى وله هه‌ریه‌ك له خوله‌كانى فه‌ره‌نسا و توركیا گرێبه‌ستى به‌هێزى پێشكه‌ش كراوه بۆ یارى كردن له‌م خولانه، پێش بینى ده‌كرێ به‌ر له كۆتایی هاتنى واده‌ى گواستنه‌وه‌ى هاوینه ئه‌م یاریزانه چاره‌نووسى یه‌ك لای بكاته‌وه، هه‌رچی یاریزانى ئیتالی میرالیم بیانتیچه ده‌یه‌وێت بگه‌رێته‌وه ریزى یانه‌ى خانمه پیره‌كه‌ى ئیتالیا، بارساش له‌گه‌ڵ یۆڤی به شێوه‌ى خواستن ئه‌م یاریزانه ده‌داته یۆڤی بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ و دواتر بگه‌رێته‌وه ریزى یانه‌ى بارسا.
كارزان كانه‌بی