بارانی دەستكرد ڕێگەیەكی تازە بۆ ئەو ناوچانەی كە بارانی كەمیان لێ دەبارێت.

بارانی دەستكرد ڕێگەیەكی تازە بۆ ئەو ناوچانەی كە بارانی كەمیان لێ دەبارێت.

ڕێگەیەكی تازەیە كە زاناكان دایانهێنا بۆ ئەو ناوچانەی كە لە جیهاندا بارانی كەمیان لێ دەبارێت، تا بارانی لێ ببارێنن، یەكێك لەو ڕێگایانەی كە بۆتە مایەی سەرنج بۆ بەرهەمهێنانی باران، بریتییە لە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان(drone) یان، فڕۆكەی ئاسایی، توێژینەوەكان بەردەوامن بۆ ئەوەی ڕێژەی ئەو ماددەیە بدۆزنەوە كە فڕۆكەكە پێویستە هەڵی بگرێت و لە ناو هەوردا بڵاوی بكاتەوە، تا دەستبەجێ باران ببارێت، ئەمەش لە بیابانەكانی ئەمریكادا تاقیكرایەوە و توانرا بەهۆی ئەو ماددە جیاوازانەی كە تێیاندا داناوە باران ببارێنن، لەم چەند ڕۆژەی پێشتر لە دوبەی ئەم تەكنەلۆجیایە تاقیكرایەوە و، بووە هۆی باران بارین، ئەو وڵاتانەی كە ئەم تەكنەلۆجایە بەكار دەهێنن بریتین لە (چین، ئەندەنوسیا، ئێران، ئیسرائیل، كوەیت، دوبەی، سریلانكا، ئەمەریكا، كەنەدا، بوڵگاریا، فەرەنسا، ئیسپانیا، ڕووسیا، ئەڵمانیا، سلۆڤینیا، بەریتانیا، ئۆستڕالیا، مالی و نەیجیریا) ئەم تەكنەلۆجیایە بە زمانی ئینگلیزی پێی دەڵێن (cloud seeding) واتە بە تۆو كردنی هەور، زۆرترین ئەو ماددە كیمیاوییانەی كە لەم پرۆسیەدا بەكاردێت، بریتیە لە (كلۆریدی سۆدیۆم، كلۆریدی پۆتاسیۆم، كلۆریدی كالیسیۆم) كاتێك ئەم ماددانە بڵاو دەكرێنەوە بە شێوەی پرژاندن لە ناو هەوردا، گەردەكانی هەور زۆر بە ئاسانی لەگەڵ ماددە كیمیاویەكاندا یەك دەگرن و، دەبێتە هۆی زیادكردنی تیرەی دڵۆپەكان، بەم جۆرەش دڵۆپەكان قەبارەیان زۆر دەبێت و كێشیان زیاد دەبێت و، دەبنە باران و دەكەونە سەر زەوی.

Top