14 تاوەری گواستنەوەی كارەبا لەعێراق تەقێندرایەوە
ئاژانسی ده‌نگ و باسی عێراق، له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با، بڵاویكرده‌وه، (14) تاوه‌ری گواستنه‌وه‌ی ته‌زووی كاره‌با، له‌لایه‌ن تێكده‌رانه‌وه ته‌قێندرایه‌وه"
راشیگه‌یاند، (14) تاوه‌ری گواستنه‌وه‌ی ته‌زووی كاره‌با، له نزیك پارێزگای سه‌لاحه‌دین، ته‌قێندرایه‌وه، كه بووه هۆی نه‌مانی كاره‌با، له ته‌واوی پارێزگای سه‌لاحه‌دین و ده‌وروبه‌ری.
ئه‌حمه‌د مو‌سا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با، روونیشیكرده‌وه، (14) تاوه‌ری گواستنه‌وه‌ی ته‌زووی كاره‌با، له رێگه‌ی بۆمبی چێنراوه‌وه له ده‌وروبه‌ری پارێزگای سه‌لاحه‌دین ته‌قێندرایه‌وه، بووه هۆی پچڕانی كاره‌با له ته‌واوی ناوچه‌كه.
پێشتریش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی عێراق، چه‌ندین تاوه‌ر و وێستگه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌بای نیشتیمانی، له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه، ته‌قێندرایه‌وه، كه له وه‌رزی گه‌رما، كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر دۆخی هاووڵاتیان، دروستكرد.