لە بەغدا ژنێك دەستگیركرا، بازرگانیی بە منداڵی تازەلەدایكبوو كردووە

لە بەغدا ژنێك دەستگیركرا، بازرگانیی بە منداڵی تازەلەدایكبوو كردووە



لە بەغدا ژنێك دەستگیركرا، بازرگانیی بە منداڵی تازەلەدایكبووەوە كردووە، نرخی منداڵە كوڕەكان دوو ئەوەندەی كچەكان بووە.
پۆلیسی فیدراڵی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە، دوای چاودێریكردن و جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتباران، توانیویانە لە بەغدای پایتەخت ژنێك دەستگیربكەن، كە بازرگانیی بە منداڵی ساواوە كردووە.

پۆلیس دەڵێت، ژنەكە بۆ فرۆشتنی منداڵانی ساوا، لەگەڵ باوك و دایكی منداڵەكان، كە بە (ولي امر)ی بێویژدان ناوی بردوون، ڕێككەوتووە، ئەوان ڕازیبوون بەوەی منداڵەكانیان بەرامبەر بڕێك پارە بفرۆشن.

پۆلیسی فیدڕاڵی ئاشكراشی كردووە، ئەو ژنە منداڵێكی ساوای كوڕی بە 12 ملیۆن دینار فرۆشتووە، لەكاتێكدا منداڵێكی كچی بە 6 ملیۆن دینار فرۆشتووە، ڕێكارە یاساییەكانیش دژی تۆمەتبارەكە دەستیان پێ كردووە.

Top