مێژوو، كوردپەوەری و دڵسۆزی پێشمەرگە، بارزانیی بەرانبەر كوردانی ئێزدیی لە بیرناكات ..

مێژوو، كوردپەوەری و دڵسۆزی پێشمەرگە، بارزانیی بەرانبەر كوردانی ئێزدیی لە بیرناكات ..


رێبوار حەمەلاو شوانیی

دیرۆكی گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی رٍەسەن لە رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست و بەتایبەت دوای سەرهڵدان و خەبات وشۆرٍشە یەك لە دوای یەكەكانی پر بووە لە مێژوویی تاڵ و پیلانگێری دژ بە تێكۆشان و هەموو ئەو هەوڵانەی كە تێیدا ئامانج رزگاریخوازی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستیی بووە .دوژمنان و داگیركەرانیی كورد وكوردستان زۆر بێ‌ بەزییانە هیچ كات درێغییان نەكردووە لە هەوڵی ڕیشەكێشكردنی مۆرٍكی كوردایەتی و سرٍینەوە مێژوو وشوناسمان ، هەر بۆیە، هەموو جۆرە چەك و ئامرازێكیان بەكارهێنا بۆ ئەو مەبەستە ..

بەدرێژایی ئەو مێژووە یەكێك لە قێزەوەنترین ئەو تاوان وكارەساتانەكە بە هۆی كوردبوونمانەوە بە سەر نەتەوەكەمان دا هاتووە، پرۆسەی ئەنفالی بەدناو لە جینۆسایدكردنی گەلەكەمان بووە هەر لە زاخۆوە تا خانەقین و شەنگال و گەرمیان و كوێستان و بارزان و هتد ..

ئەگەر هەڵوەستەیەكی وردبینانە لە سەر مێژووییەكی نزیك بكەین، ئەوا كارەساتی ئەنفال وبێ‌ سەروشوێنكردن و جینۆسایدكردنێكی تر كوردانیی ئێزدی بوو لە رۆژی 3/8/2014 كاتێك دوژمنانی كورد و مرۆڤایەتی داعشیان لە دژی گەلی كورد بەكارهێنا و بەشێوەیەكی زۆر درٍندانە بەربوونە گیانی كوردانی ئێزدیی لە شەنگال ، تەنها بە هۆی كوردبوون و رٍەسەنبوونیان وەك هەمیشە داخی دڵی ڕەش و رٍەقییان بەو كوردانە ڕشت و لە پرۆسەیەكی جینۆساید و ئەنفالكردن دا ،سەدان كەسیان وەك كەنیزە و كۆیڵە بۆ تاریكپەرستان برد و سەدانی تریشان شەهید و و بێ‌ سەرشوێنكرد كە مێژووییەكی تر لە تاوانكاری دژی گەلی كورد .

كارەساتی شەنگال ، تاوانێكی نامرۆڤایەتی نوێییە لە دوای پرۆسەی ئەنفالی بەدناو و كیمیاباران و جینۆسایدی كورد بە بەرچاویی هەموو جیهانییەیان . بەڵام مجارەش دوژمنان خەیاڵیان خاوبوو كە چۆك بە كورد وكوردستان دابنێینن ، پێشمەرگەی كوردستان بەرابەرایەتیی بارزانیی ئۆستوورەی داعش و داعشچییەكان و ئاغاكانی تێكشكاند بە شێوەیەك كە هیچ كات مێژوو لە بیری نەكات .

بەتایبەت وەك هەمیشە ، پارتی و سەرۆك بارزانیی گەورەترین و قورستترین بەرپرسیاریەتیی مێژوویی بەرانبەر بە كورد وكوردستان بە ئەستۆ گرت و گشت توانا سیاسی و دیپلۆماسی و دارایی و سەربازییەكانی خستەگەڕ لە پێناو رزگاركردنی كوردانیی ئێزدی لە چەنگ داعشی تیرۆریست و دوژمنانی كورد وكوردستان ، بەتایبەت رابەری نەتەوەییمان هێژا سەرۆك بارزانیی زیاتر لە 200 رۆژ لە بەرەكانی جەنگ بۆ ئازادكردنی شەنگال لە ژێر پۆستاڵی داگیركەران و تیرۆریستان ، بە خوێنی سەدان پێشمەرگە ئەوا شەنگال رزگار كرا .

دواتر سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستان گشت توانا دیپلۆماسییەكانی خستەگەرٍ بۆ گەڕاندنەوەی كوردانیی ئێزدی بۆ زێدی باب و باپیرانیان و ئینجا گشت توانا داراییەكان بۆ رزگاركردن و گەرٍادنەوەیان ، ئەوەش هەنگاوێكی گرنگ و سەركەوتوو بوو بۆ ئازادكردن دەیان كەس ، ئەوانەی رێگایان لە ناوچە سنوورییەكان خۆشكرد كوردانیی ئێزدی و شەنگال و چەند ناوچەی تر داگیر بكرێت و دواتر پارتی دیموكراتی كوردستانیان تۆمەتبار دەكرد ، هەر ئەوانە بوو كە رێگری لە ئاساییكردنەوەی رەوشی شەنگال و رێگری لە گەرٍانەوەی كوردانیی ئێزدی بۆ زێدی باب وباپیرانیان دەكەن .

ئێستا ئیتر ڕووكەشی ئەو گروپ لایەنە كە خۆیان بە دڵسۆزی كوردانی ئێزدی دەزانیی بەڵام دوای ماوەیەكی كورت دەركەوت كە ئەوانە خزمەتكاری بێگانە و بەكرێگیراویی نەیارانی كورد و بەتایبەت شەنگال و ئێزدییەكانن ، بەتایبەت رووی ئاماژەم لە پەكەكە و حەشدە كە هیچ جیاوازییەكیان لەگەڵ داگیركەرانی داعش نییە بۆ كوردانیی ئێزدی و هەموو كوردستانیان ، چونكە تا ئێستاش هەر ئەوانن وەك كۆسپێكی گەورە لە بەردەم جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی ئاساییكردنەوەی رەوشی شەنگال .

بەڵام مێژوو گەواهیدەرە سەركردایەتیی پارتیی و هەرێمی كوردستانیش بەردەوام لە هەوڵی تەواو دان بۆ رزگاركردنی كوردانیی ئێزدی و بە جینۆساید ناساندنی لە سە ئاستی نێودەوڵەتیی ، ئەوەش بۆ هەموو كوردانیی ئێزدی و هەموو نەتەوەیی كوردی سەڵماند كە كێ‌ خەمخۆری و دڵسۆزی كوردانی ئێزدییەكانە و لە تێكۆشانە بەردەوام دەبێت تا گەیاند و گەرٍاندنەوەی بە شكۆمەندی و سەربڵندی بۆ سەر زێدی باب و باپیرانیان و كەنارٍی ئارٍامی و دڵنییایی ، چونكە سەرۆك بارزانیی هەردەم پشتیوانیی هەموو نەتەوەیی كوردە و هەردەم كوردانیی ئیزدی بە كوردی رٍەسەنی كوردستان زانیووە .

Top