یانه ئینگلیزی و ئیسپانیه‌كان چاویان له لاوتارۆیه
یانه ئینگلیزی و ئیسپانیه‌كان چاویان له لاوتارۆیه
یانه ئینگلیزی و ئیسپانیه‌كان چاویان له لاوتارۆ مارتینیزى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین و یانه‌ى ئه‌نته‌ر میلانی ئیتالیه له هاوینى ئه‌مساڵ، هه‌ر چه‌نده گرێبه‌ستى لالاوتارۆ له‌گه‌ڵ یانه ئیتالیه‌كه له هاوینى ساڵى 2023ته‌واو ده‌بێ، هه‌ر چه‌نده یانه ئیتالیه‌كه به‌رده‌وام له هه‌وڵى ئه‌وه‌یه گرێبه‌ستى ئه‌و هێرشبه‌ره نوێ بكاتنه‌وه هه‌ر چه‌نده یانه‌ى ئه‌نته‌ر میلان گرفتى دارایی هه‌بووه، رۆژنامه‌ی مۆندۆى كاتالۆنى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا یانه‌ى ئه‌تله‌نتیكۆ مه‌درید ده‌یه‌وێت له شوێنى سوارێز ئه‌م یاریزانه بگوازێته‌وه وه‌كو شوێنگه‌ره‌وه‌ى ئه‌و یاریزانه، سوارێز یه‌ك وه‌رز گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ مه‌درید ماوه بۆیه یانه ئیسپانیه‌كه هه‌رچى زووه ده‌یه‌وێت ئه‌م هێرشبه‌ره ئه‌رجه‌نتیه بگوازێته‌وه ریزى یانه‌كه‌ى و گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ بكات، یانه‌ى ئه‌رسناڵى ئینگلیزیش دیه‌وێت ئه‌م یاریزانه بگوازێته‌وه ریزى یانه‌مه‌ى و له‌به‌رامبه‌ردا یانه ئینگلیزیه‌كه هه‌ریه‌ك له یاریزانان ئه‌لكسنده‌ر لاڤازیت و هیكتۆ بیلیرین بداته یانه ئیتالیه‌كه به‌ڵام ئیداره‌ى ئه‌نته‌ر ئه‌وه‌ى ره‌تكردۆته‌وه، لاوتارۆ له تۆتنهامیش داوا كراوه بۆ شوێنى هاری كین و پاره‌یه‌كى زۆریشى داناوه بۆ ئه‌م كاره.
كارزان كانه‌بی