سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق: هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت

سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق: هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت

 

نووسینگه‌ى مسته‌فا كازمى سەرۆک وەزیرانی عێراق  ڕایگەیاندووە كە له‌سه‌ر داواى مسته‌فا كازمى هەرسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق( سەرۆكایەتیی كۆمارو ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان) به‌ به‌شداریى ژمارەیەک لە سەرکردەکانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌‌كان كۆبوونەتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەكە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كازمی پوختەیەكی لە ناوەرۆكی سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌مریكا بۆ ئامادەبووان باس كردووە،  بە تایبەتی ڕێككەوتنی نێوان عێراق و ئەمریكا  كە به‌پێى ئه‌و خشته‌یە ‌ له ‌كۆتایی ئه‌مساڵدا ئەمریكا سه‌رجه‌م هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانى له‌عێراق ده‌كشێنێته‌وه‌.

هەر سێ سەرۆكایەتییەكە لەسەر ئەوە كۆك بوون كه‌ هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، داواش له‌و لایه‌نه‌ سیاسیانه‌ بكه‌ن كه‌ له ‌پرۆسه‌كه‌ كشاونه‌ته‌وه‌، به‌شداریى له ‌هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن‌و پێكه‌وه‌ گفتوگۆیه‌كى ڕاشكاوانه‌ بكه‌ن له‌سه‌ر كێشه‌كان‌و به‌هه‌موان پرۆسه‌ى دیموكراسى سه‌ربخه‌ن.

شایانی باسە بڕیارە لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و تائێستا چەند قەوارە و لایەنیک لەوانە ڕەوتی سەدر لە پرۆسەکە کشاونەتەوە.

Top