پێكدادانی نێوان چەكدارانی حزبوڵای لوبنانی و هۆزە عەرەبییەكان كوژراوو برینداری لێكەوتەوە

پێكدادانی نێوان چەكدارانی حزبوڵای لوبنانی و هۆزە عەرەبییەكان كوژراوو برینداری لێكەوتەوە


پێكدادانی چەكداری نێوان چەكدارانی نزیك لە حزبوڵڵا و "ھۆزە عەرەبەكان لە باشووری لوبنان، كوژران و برینداری لێكەوتەوە.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی كە لە سوپای لوبنانەوە بڵاوكراوەتەوە، لە كاتی تێپەڕبوونی تەرمی ھاووڵاتییەك بەناوی عەلی شیبلی لە ناوچەی خەلدە لە باشووری بەیروت، كەسانێكی چەكدار تەقەیان كردووە.

راگەیەندراوەكە، ئاماژەی بەوە كردووە، یەكەكانی سوپا، دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە. لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "یەكەكانی سوپا، لە ناوچەی خەلدە جێگیربووە و ئەگەر كەسێكی چەكدار لە سەر رێگاكان ببینرێت یان كەسێك تەقە بكات ئەوە تەقەی لێدەكەن".

بەپێی ھەواڵێكی ئاژانسی فەرمیی ھەواڵی لوبنان NNA، دوێنێ لە كاتی تێپەڕبوونی تەرمی عەلی شیبل كە لە ئاھەنگێك لە باشوور كوژراوە، پێكدادانێكی چەكداریی لە ناوچەی خەلدەی باشوور روویداوە.

پێكدادانەكە كە چەكی قورس و ئار پی چی تێدا بەكارھێنراوە، ھاووڵاتییانی تووشی ترس و دڵەڕاوكێ كردووە.

یەكەكانی سوپا بۆ گواستنەوەی بریندارەكان داوای ھاوكارییان لە خاچی سوور كرد.لای خۆیەوە خاچی سوور، بۆ گەیاندنی یارمەتی پزیشكیی سەرەتایی بۆ برینداران و گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەكان، داوای راگەیاندنی ئاگربەستیان كردووە.

Top