خواردنەوەی قاوە ئەگەری تووشبوون بە كۆڤید19 كەم دەكاتەوە

خواردنەوەی قاوە ئەگەری تووشبوون بە كۆڤید19 كەم دەكاتەوە

  خواردنەوەی كوپێك قاوە ڕۆژانە جگە لە سوودە تەندروستییە زانراوەكان، لەوانەیە كە ئەگەری تووشبوون بە كۆڤید19 كەم بكاتەوە. لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا كە لە زانكۆی نۆرتوێسترین لە ئەمریكا ئەنجام دراوە، هاتووە كە خواردنەوەی یەك كوپ قاوە، یان زیاتر لە ڕۆژێكدا، ئەگەری تووشبوون بە كۆڤید19 تا ڕێژەی 10% كەم دەكاتەوە. قاوە ماددەی دژەئۆكسان و دژەهەوكردن لەخۆ دەگرێت، بۆیە ئاستی هەوكردن لە لەشدا كەم دەكاتەوە، ئەمەش ڕوونە كە ئاستی بەرزی هەوكردن لە لەشدا پەیوەندیی بە زیادكردنی ئەگەری تووشبوون بە كۆڤید19 هەیە، ئاماژە بەمەش كراوە كە خواردنەوەی قاوە ئەگەری تووشبوون بە هەوكردنی شانەی سییەكان لە كەسانی بەساڵاچووی تووشبوو بە كۆڤید19 كەم دەكاتەوە. سوودە تەندروستییەكانی دیكەی قاوە بریتین لە: باشتركردنی لیاقەی بەدەنی، هاندانی سووتاندنی چەوریی زیاد و كەمكردنەوەی كێشی لەش، باشتركردنی تەركیز، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە، كەمكردنەوەی ئەگەری جەڵتە و نەخۆشیی پاركینسۆن Parkinson›s disease، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە، كەمكردنەوەی ئەگەری نەخۆشیی ئەلزهایمەر Alzheimer disease، باشتركردنی مەزاج و سووككردنی خەمۆكی.

Top