كابینه‌ى خۆراگرى به‌رامبه‌ر گه‌مارۆ، كۆرۆنا ،میلیشا ، درۆن و په‌كه‌كه
كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى كوردستان له نێو چه‌ندین رووداو وپێشهاتى ناوچه‌كه و ده‌وروبه‌رمان له ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد، كه بارودۆخه‌كه به‌ره‌وشێكى زۆر هه‌ستیاردا گوزه‌رى كرد ، رووداوه‌كانى چه‌ند ساڵه‌ى شه‌ڕى داعش و پیلانگێرى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 و ئینجا له دواى 2019 و گه‌مارۆ، قه‌یرانى دارایی، كۆرۆنا ، میلیشا و فرۆكه‌ى دروون وپه‌كه‌كه ، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و كێشه و گرژییه‌كان نه‌یانتوانیی چۆك به سیاسه‌تى ژیرانه و بیروهزرى كوردپه‌وه‌رى ونیشتیمانپه‌وه‌رى و خۆراگرى رێزدار مه‌سروور بارزانیی سه‌رۆكى حكومه‌تى كوردستان توانیی وه‌ك چییایه‌كى پۆڵایین به‌گژ هه‌موو ئه‌و پیلانگێرى و كۆسپانه دا بچێته‌وه .
كابینه‌ى نۆیه‌م له كات و ساتێك‌دا ، ده‌ستبه‌كار بوو كه عێراق ، ناوچه‌كه‌و جیهان رٍووبه‌رووى چه‌ندین كێشه‌ى ئه‌منی، ته‌ندروستى و دارایی بوونه‌وه و هه‌روه‌ها له سه‌ر ئاستى نێوخۆیش نه‌یارانى كورد به سوودوه‌رگرتن له قه‌یران و كێشه‌كان و گوشاره‌كانى به‌غدا له رووى دارایی هه‌وڵى لاوازكردن و لێدانى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان و به‌تایبه‌ت حكومه‌تى كوردستانیانیان ده‌دات و به‌رده‌وامیش بوون و له‌سه‌ر سنووره‌كانیش په‌كه‌كه ده‌ستى به داگیركارى و دروستكردنى كێشه‌ى زۆر بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد تا كاریگه‌رى له سه‌ر ناسه‌قامگیركردنى هه‌رێمى كوردستان دابنرێت و خاكى كوردستان بۆ نه‌یارانى گه‌لى كورد به‌كار بهێنرێت و ئینجا له‌و لاشه‌وه میلیشاكانى حه‌شد به پاڵپشتى وڵاتانى ئیقلیمى هێرش و په‌ڵاماردان به مووشه‌ك و به فرۆكه‌ى بێ فرۆكه‌وانى درۆن كه ئه‌ویش هه‌وڵێكى تر نه‌یارانى گه‌له‌كه‌مان بوون بۆ شێواندنى ئاڕامى و سه‌قامگیرى كوردستان .
بۆیه، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵى نه‌یاران و به‌كرێگیراوه‌كان كه گره‌ویان له سه‌ر شكستخواردنى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى كوردستان كردبوو ، به هه‌وڵ وهیمه‌تى رێزدار مه‌سروور بارزانیی و تیمه‌كه‌ى له كابینه‌ى نۆیه‌م و خۆڕ‌اگرى و پشتیوانیی دڵسۆزانى گه‌لى كوردستان ڕووبه‌رووى شكست بوونه‌وه و ئه‌وه‌ش وایكرد كه بناغه وپایه‌كانى حكومه‌تى كوردستان به‌به‌هێزبوون ، به‌و پلان و ستراتیژه ئاوه‌دانییه و دروستكردنى ژێر خانى ئابوورى و چاكسازى و پاكسازى و خزمه‌تگوزارى له گشت سێكته‌كاندا بۆ كوردستانیان .
هه‌روه‌ها بینیمان كه هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه كه گوشاریان له سه‌ر حكومه‌تى كوردستان بۆ خۆراده‌ستكردن به به‌غدا و ده‌ستبه‌رداربوون له مافه‌ره‌وا ده‌ستوورییه‌كان به‌رده‌وام بوو له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو، زۆر كه‌س و لایه‌ن درێغیان نه‌كرد ، تا پرسى نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ، له نێو مافى مووچه و بودجه‌ى كوردستان بچووك بكرێته‌وه ، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه رووبه‌رووى شكست و بوونه‌وه و ئیراده‌ى حكومه‌تى كوردستان سه‌ركه‌وتنى گه‌وره و مێژوویی به‌ده‌سهێنا .
به‌تایبه‌ت مێژوو گه‌واهیده‌ر كه ، كاتێك هه‌موو جیهان تووشى قه‌یرانى دارایی و ڤایرۆسى كۆڤید-19 بوو و هه‌رێمى كوردستانیش له ناوچه‌كه به‌ده‌ر نه‌بوو ، به‌ڵام سه‌ڕه‌رایی هه‌موو ئه‌و كیشانه ، به‌ڵام حكومه‌تى كوردستان ، رێگه‌ى نه‌دا ، بێ ئومێد و بێ هیواى به سه‌ر خه‌ڵكى كوردستاندا زاڵ بێت كه مه‌به‌ستم دابینكردنى مووچه وه‌ك ماف و به‌رپرسیاریه‌تیی و ئینجا چه‌ندین پرۆژه‌ى ستراتیژى له گشت بواره‌كانى كشتو‌كاڵى و ڕێگاوبان و خزمه‌تگوزارى دیكه كه ، به‌وه‌ش په‌یامێكى گرنگى دایه هه‌موو نه‌یارانى كوردستان ئه‌وانه‌ى كه خه‌ونى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستانیان ده‌بینى
به‌تایبه‌ت كه له‌ماوه‌ى رابردوو، هه‌وڵى زۆر له سه‌ر ئاستى به‌غدا و وڵاتانى هه‌رێمایه‌تیی له سه‌ر عێراق هه‌بوو بۆ دروستكردنى گوشار له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ، به‌ڵام ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێم گرتنه‌به‌ری رێگه راسته‌كه‌ی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته، ئه‌و چاكسازییه‌ی حكوومه‌ت ده‌ستی پێكردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و 200 ملیاره‌ی له به‌غدا دێت ھه‌موویان ھاوكارن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لێبڕینه نه‌مێنێت.
ئه‌وانه‌ى مه‌رجیان و خه‌ونیان له‌سه‌ر شكستی حكوومه‌ت ده‌بینى و ده‌كرد، خۆیان شكستیان ھێناوه. ده‌بینین چۆن به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی ژیرانه و پشوودرێژى حكومه‌تى كوردستان ھه‌ڵده‌وه‌رێن، هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كان وبه‌رده‌وامى به‌رنامه‌كه‌ی چاكسازی و دروستكردنی ژێرخانێكی ئابووری و خزمه‌تی خه‌ڵكى كوردستان ، ئاسۆیه‌كى گه‌شى بۆ ئاینده فه‌راهه‌م كردووه .