پێڵاوی سپی شایستەی وەرزی گەرمایە

پێڵاوی سپی شایستەی وەرزی گەرمایە

كەرەستە و جلەكانت لە وەرزی گەرمادا پێویستە بەجۆرێك بن كە پارێزگاری لە جەستەت بكەن و، نەبنە هۆی بێزاری و ئارەقەكردن و بە جەستەوە بلەكێت، با لە پێڵاوەكانەوە دەست پێ بكەین، جیاوازیی هەیە كاتێك پێڵاوێكی پێستت لەپێ دەبێت، یان لە ڕەنگی ڕەش بێت، چونكە پێست و ڕەنگی ڕەش دەبنە هۆی ڕاكێشانی گەرمی، بەمەش پێیەكانت ئارەقە دەكەن و دەبنە مایەی بێزاری و خوراندن، بۆیە پسپۆڕانی جوانكاری پێڵاوی قوماش و لاستیكی كراوەیان بۆ وەرزی هاوین هەڵبژاردووە، تا مۆدێكی نایاب بێت و، هەروەها سەرنجڕاكێشیی پێوە دیار بێت، لە بارەی ڕەنگیشەوە ڕەنگی سپی گونجاترین ڕەنگە بۆ پێڵاوەكان، بەهۆی ئەوەی كە ڕەنگەكە لەگەڵ هەموو ڕەنگێكی دیكەدا دەگونجێت، هەروەها نابێتە هۆی ڕاكێشانی گەرمی، وا چاكە پێڵاوەكەت ژێرەوەی هەندێك بەرز بێت، چونكە زەوی لە وەرزی هاویندا گەرمە، هەروەها گۆرەویەكی كورت لەگەڵ پێڵاوە سپییەكەدا لەپێ بكە، خۆ ئەگەر پێڵاوەكە كون كون بێت چاكترە، تا هەوای بەنێودا بێت و بڕوات، هەوڵ بدە بەردەوام پێڵاوە سپییەكەت بە پاكی ڕابگریت و مەهێڵە ڕەنگەكەی تێك بچێت، دەتوانیت ئەو جۆرە پێڵاوە بۆ گەشتكردن و سەردانی و دەرچوون لەپێ بكەیت.

 

Top