دوای تووشبوونی بە كۆرۆنا پەرواز حوسێن باس لە ڕەوشی تەندرووستی خۆی دەكات

دوای تووشبوونی بە كۆرۆنا پەرواز حوسێن باس لە ڕەوشی تەندرووستی خۆی دەكات

خانمە گۆرانیبێژی كورد (پەرواز حوسێن) دوای تووشبوونی بە پەتای كۆرۆنا, لە نوێترین دەركەوتنیدا باسی لە باری تەندرووستی خۆی كرد .

پەرواز لە بەشی ستۆری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام, كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوەو تێیدا ئاماژەی بەوەدا كە ئێستا باری تەندرووستی جێگیرەو مەترسی لەسەر ژیانی نییە, هەروەها گوتی كە نزیكەی 17 ڕۆژ دەبێت تووشی پەتای كۆرۆنا بووەو جگە لەخۆی (گۆران ساڵح)ی هاوژینیشی تووشی پەتاكە بووە, هەروەها پەرواز حوسێن گوتی كە ناوی خۆی تۆمار كردووەو لە ئێستادا لە چاوەڕوانییە تاوەكو ڤاكسین وەربگرێت .

ئاسۆ كاكەیی

دوای تووشبوونی بە كۆرۆنا پەرواز حوسێن باس لە ڕەوشی تەندرووستی خۆی دەكات
Top