جینۆسایدی بارزانییه‌كان روویدا ..لە 1-8-2021 وە چی بکەین ..؟
38 ساڵ به‌ر له‌رۆژێكی وه‌كو ئه‌مرۆ 31-7-1983دا بارزانییه‌كان جینۆسایدكران . ئه‌و رۆژه كه لای ئه‌نجامده‌رانی رژێمی بەغدای حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ، مانگی پیرۆزی شۆفینیانه‌ی كوده‌تاچیانه،بەهێمای (17-30ی تەموز) له‌كه‌لتووری خۆ (بەپیرۆز زانین) و نەتەوەی تر بەتایبەتیش کورد (بەکەم و ناپیرۆز-اصغر حشرە قاتلە ) ئاماژه‌ی پێده‌درێت جینۆسایدکردنی بارزانییەکان ئەنجامدرا.
ئەو پرۆسه به‌دناوه قێزه‌ونه وه‌حشیگه‌راییه‌کە به نه‌خشه و پلانی وورد وله‌کلتوورو فه‌رهه‌نگ و هزری نامه‌رد وترسنۆکانە و دیكتاتۆریانه‌ی به‌غدا دا به‌سێ قۆناغ وله ماوه‌ی (10- 12 رۆژ) دا پیاده‌كرا و سه‌ره‌نجام هه‌شت هه‌زار(8000 پیاوو خوورتی بارزانی‌یان) جینۆسایدكران .
بەرنامەکەش پیادەکرا وەحشیگەرایی حزبی ئوومە عەرەبییە واحیدە زاتولریسالە خالیدە ، له بەرامبەر بارزانییە سڤیلەکانی كۆمه‌ڵگا زۆره ملێیه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێروده‌وروبه‌ری له (قوشته‌په ،به‌حركه ،هه‌ریر، دیانا ) ئاخێنرابوون بەسەرکەوتوویی ئه‌نجامدرا، تەواوی وڵاتانی جیهانیش لەئاست ئەم تاوانە مەزنە بێدەنگییان هەڵبژارد .
ئەم وەحشیگەراییەی بەعس له‌مێژووی كاره‌ساتباری مرۆڤایەتیدا هۆلۆكۆست وئه‌نفال وکیماباران و راگێوزان وجینۆساید كردنی كوردستانە ، له‌سه‌رده‌می جه‌مسه‌رگیری رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوادا پەڵەیەکی شەرمەزارییە بەنێوچەوانی ئەنجامدەران و هاوبیرانی و بێ دەنگی جیهانیش لە ئاستیا شەرمەزارییە بۆ مرۆڤایەتی و چەمکەکانی ماڤی مرۆڤ .
کەسەیری بەرنامەو نەخشە وپلانی بەعس دەکەین کەچی بەبارزانییەکان و کوردستان کردووە ، باشتر لە باگڕاوەندی حوکمداریەتی و دەسەڵات و خۆسەپاندنی بەغدای خوێن و تاوان تێدەگەین . هەر لەم دوو خاڵەی خوارەوە هەڵوەستەدەین :
یه‌كه‌م : هه‌ڵقه‌ناندن وڕاگوێزانی بارزانییه‌كان به‌خاووخێزانه‌وه له‌زێد و ئاوایی وشارو شاره‌دێییه‌كانی خۆیان وراگواستنی زۆره‌ملێییان بۆباشوری عێراق و پاشان بۆ كۆمه‌ڵگا زۆره ملێییه‌كانی (قوشته‌په ، به‌حركه ، هه‌ریر و باتاس ، دیانا ) له دوای ساڵی 1975 و نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلولدا، خودی پرۆسه‌ی راگوستنه‌كه له‌گه‌ڵ وێرانكردن وسووتماك كردنی ده‌فه‌ری بارزان ، له یاسایی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به جینۆساید به یه‌كه‌مین پرۆسه‌ی جینۆساید‌كردن هه‌ژمارده‌كرێت .
دواتر ره‌شبگیری پیاوو زه‌لام و نێرینه‌ی خوورت وجیاكردنه‌وه‌یان له خێزان وخوشك و كچ و ئافره‌ت و ژن و ماڵ‌و منداڵیان له كۆمه‌ڵگه زۆره ملێییه‌كاندا له شه‌وانی ( 31ی ته‌مووز تا 11ی ئاپی سالی 1983 ) دابه پرۆسه‌ی دووه‌می جینۆساید‌كردن هه‌ژمارده‌كرێت .
دووه‌م : ئه‌م پرۆسه‌یه و سه‌ركه‌وتنی به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه ئه‌نفالچی و جینۆسایدچییه‌كانی به‌غدا دایانڕشت بوو ، بووه ده‌سپێك و سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دارشتنی پلانێكی گه‌وره ی گشتگیربه‌مه‌به‌ستی پاكتاوكردن وئه‌نفالكردن وكیمابارانكردنی
ته‌واوی كوردستان .
پرۆسه‌كه هه‌روا كه‌وته‌وه ، دوای جینۆسایدكردنی بارزانییه‌كان ، بۆردوومان و جینۆسایدكردنی كۆمه‌ڵگای ( زێوه ) له‌ودیووی سنوور له 9-6-1985 ده‌ستی پێكرد ودرێژه‌ی كێشا، له‌دۆڵی( خۆشناوه‌تی وشێخ وه‌سان وبالیسانه‌وه تا كیمیا بارانی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفالكردن لەگەرمیانەوە تا بادینان ) به هه‌ر( 8) قۆناغه‌كه‌ی و ته‌واو بوونی به پرۆسه‌ی ( خاتیمه الاه‌نفال ) دا .
ئه‌وانه ، ئه‌و زنجیره تاوانه نامرۆڤانه وه‌حشیگه‌رییانه‌ن له‌دوای جینۆسایدی بارزانییه‌كانی قوشته‌په‌وه له مێژووی تازه‌دا بوونه‌ته په‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ی قێزه‌ونی ڕه‌شی چڵكنن به نێوچه‌وانی به‌غداوه لكاون .
له یادی 38ساڵه‌ی جینۆسایدكردنی بارزانییه‌كان چی بكه‌ین باشه ..؟ بۆله‌مه‌ودوا
چۆن مامه‌له له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌یسه و ته‌واوی كه‌یسه زۆروزه‌وه‌نده‌كانی دیكه‌ی ئه‌نفالدا بكه‌ین ..؟
ئایا هه‌ر ساڵانه‌و مانگانه و رۆژانه داوای قه‌ره‌بووی یاسایی و ماددی له حكومه‌تی به‌غداوه بكه‌ینەوە ..؟ به حكومه‌تی ئێستای كازمیه‌وه‌ش ..؟ ئایا هه‌ر چاوه‌ڕوانی قسه‌و به‌ڵێنی بێ كرداری به‌غدابین تا ئه‌م كه‌یسه تۆز لێنیشتوانه‌ی سه‌ر ره‌فه‌كانی به‌غدا ده‌جولێندرێن ..؟
ئه‌ی ئێمه ،له كوردستاندا به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وخه‌ڵكه تێكۆشه‌ره قوربانی بەخشەکەیەوە، به كه‌سوكاره سه‌ربه‌زه‌كانی ئه‌نفالكراواوجینۆسایدكراوان هه‌ر تاڵاو و مه‌رگه‌مووش بچێژین ، هەر فرمێسک و خوێن هەڵڕێژین ..؟ یا بەیادکردەوەی قوربانییانمان لەنێو خەم و قەهروخەفتا بتلێینەوە ، داڕزێین و بپووکێینەوە ..؟ مرۆڤی دەروون نەخۆشی سادی و سادیزممان لێ دەربچێ ، چێژ لە ئەشکەنجەو ئازار‌و کارەساتەکان وەرگرین ..؟ یا ده‌بێ زیاتر به ئاراسته‌ی نێو ده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی كه‌یسه‌كان بجولێنین ..؟
ئەی لە سبەینێوە لە 1-8-2021 وە چی بکەین باشە ..؟
ئه‌رێ وا باشتر نییه،لە 1-8-2021 وە كه وه‌فدێ له به‌غداوه دێ یا له‌ده‌ره‌وه دێ ، له هه‌ر ئاستێ دابێ له گه‌ڵ تاجه‌گوڵینه‌ی سه‌رمێزی پێشوازی، سه‌به‌ته‌یه‌كی قوربانی پڕواوپڕله ئێسك و پرووسك و جه‌مه‌دانی وكه‌لوپه‌ل و ناسنامه‌ی ئه‌نفال و جینۆساید كراوانیشیان له‌به‌ده‌م دابێ ،وه‌ك( مۆنۆمێنتێكی بچووكراوه‌ی هێماو ره‌مز
بەخشی لەبیرنەکراو) بێیت، تا چاو وگوێچكه‌کانی بەغداو جیهان پڕكه‌ین له وێنه قێزه ونه ناشیرینه وه‌حشیگه‌راییه‌كانی به‌غدا بۆ مافه یاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانمان ناخیان راچڵەکێنین و پێیان بڵێین :
ئه‌رێ رێکخراوەکانی ماڤی مرۆف ، نەتەوەیەکگرتووەکان ، ئەمریکا ، بەریتانیا ، فەرەنسا ، ئەڵمانیا ، هێرۆشیما ، رووسیا ، کۆمکاری عەرەبی ، فارس ، تورک،
عەرەب ، ئه‌نفال وجینۆسایدکردنی كوردستان چی‌یان له هۆلۆكۆست كه‌متره ..؟
هەولێر 31-7-2021