ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دیارێكی ھەرەگرنگی كابینەی نۆیەمەبۆخەلكی تێكۆشەری سنورەكە

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دیارێكی ھەرەگرنگی كابینەی نۆیەمەبۆخەلكی تێكۆشەری سنورەكە

 

ساڵانێكە خەڵكی دەڤەری سۆران چاوەڕوانی ئیدارەیەكی سەربەخۆن،بۆ ئەوەی مامەڵەی پارێزگای لەگەڵ بكرێت،
چونكەھەریەك لەقەزاكانی ( سۆران -چۆمان -مێرگەسوور-رواندز)لەڕووی كارگێڕییەوەسەربەپارێزگای ھەولێرن، لەگەل ئەوەی لە سەنتەری سۆران 65 فەرمانگەی حكوومی هەیە كە زیاتر لە 45 فەرمانگەیان كارەكانی هەرچوار قەزاكە" بەڕێوە دەبەن. هه‌روه‌ها بەھۆی ھەبوونی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران پێگەیەكی گرنگی ئابووریشی ھەیە، وێرای ئەوەی به‌هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافى و بوونى سروشتێكى جوان، ده‌ڤه‌رى سۆران له‌ سه‌دا 70% كەرتی گەشتیاری سنوری پارێزگای ھەولێر پێك دەھێنێت.
لەگەڵ ڕۆڵی دیاری دەڤەرەكە لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان كە ھەمیشە پاڵپشت وپشتیوانی شۆرش و راپەرینەكان بووە، بەتایبەت لەشۆرشی ئەیلوولی مەزن وگولانی پێشكەوتنخوازدالە قۆناغەكانی تریشداھەمیشە ڕۆڵەكانی خۆی پێشكەشی كوردستان كردووە، ئەمەش وادەكات بەقەد خەبات و قوربانیدانی خزمەتی دەڤەرەكە بكرێت.
بریارەكەی سەرۆكایەتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لەرۆژی چوارشەممە (28ی تەمموز/ یۆلیۆی 2021سەبارەت بەبوونی قه‌زای سۆران بەئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ.بریارێكی گرنگ وپێویست بوو،دیارێكی ھەرەگرنگی كابینەی نۆیەمەبۆخەلكی تێكۆشەری سنورەكە،
بەم ھەنگاوەی كابینەی نۆیەم دووپاتی ستراتیژیەت وھێلەگشتیەكانی خۆی كردەوەلەپێناو خزمه‌تكردنى زياترى هاوڵاتيان و كەمكردنەوەی رۆتینیاتى ئيدارى، كەئەمەش كارێكی گرنگ و پێویست بوو‌،ئەوبارگرانییەی لەسەر پارێزگای ھەولێرھەیەكەمتردەبێتەوە،ھەروەھاكاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەربەھێزكردنی ژێرخانی ئابووری وزیادكردنی سەرچاوەكانی داھات ،كەئەمەش وادەكات خەلكی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەبەكارھێنەرەوەدەبێتەبەرھەم ھێنەر...

Top