ئاییندەی كۆڤید19 بە چی دەگات؟

ئاییندەی كۆڤید19 بە چی دەگات؟

 

ماوەی زیاتر لە ساڵێكە كە چالاكییە كۆمەڵایەتییەكان و ئازادییەكانی تاكە كەس سنووردار كروان، بە مەبەستی ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی كۆڤید19، وا پێدەچێت كە بەرە بەرە مەسەلەكە گۆڕانی بەسەردا بێت، بەتایبەتی پاش كوتانی ژمارەیەكی زۆری دانشتووان، بۆنموونە لابردنی زۆرەملێی بەستنی ماسك و ڕێگەدان بە كۆبوونەوە و چالاكییە كۆمەڵایەتی و وەزرشییەكان. ئینگلتەرا یەكێكە لە نموونە زیندووەكان كە بڕیارە تاكۆتایی ئەم مانگەدا زۆربەی هەرە زۆری ڕێكارەكانی خۆپاراستن لەو وڵاتە لاببرێن. ئەمە ڕاستییەكی پزیشكییە كە ڤاكسین لە مەترسیی كۆڤید19 ی زۆر كەم كردۆتەوە، هاوكات لەگەڵ كەمبوونەوەی بەرچاوی ڕێژەی ئەو تووشبووانەی پێویستییان بە خەواندان لە نەخۆشخانە و چاودێری چڕ دەبێت. لە لایەكی دیكەوە تەنانەت ئەگەر شەپۆڵی سێیەمی كۆڤید19 دەست پێ بكات، كە گەلێك سەرچاوەی پزیشكی پێشبینی دەكەن، ئەوا مەترسییەكی ئەوتۆی نابێت، بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی كە هەر دوو ژەمی ڤاكسینی كۆڤیدیان وەرگرتووە. هەندێك سەرچاوەی دیكە ئاماژە بەوە دەكەن كە لەوانەیە كۆڤید19 لەگەڵ بوونی ڤاگسینیشدا هەرگیز بە تەواوی قەڵاچۆ نەبێت، بەرهەحاڵ زانا و پسپۆڕانی تەندروستی لەسەر ئەمە كۆكن كە هێشتا زووە بڕیارێكی تەواو و یەكلاكەرەوە سەبارەت بە ئایندەی كۆڤید19 بدرێت.

Top