هاوڵاتییەك لە دەڤەری بارزان ئاوی خواردنەوە بۆ ئاژەڵە كێوییەكان دابین دەكات

كەمی باران و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما مەترسییەكی گەورەی لەسەر ژیانی ئاژەڵان درووست كردووە, كە لە بەشێكی دەشت و ناوچە شاخاوییەكانی كوردستان ئاژەڵان مەترسی لەناوچوونیان لەسەرەو كۆمەڵێك چالاكوانی ژینگەیی و هاوڵاتیان لە ناوچەكانیاندا هەوڵی ڕزگاركردنی ئاژەڵەكان دەدەن .

هاوڵاتییەك لە دەڤەری بارزان ئاوی خواردنەوە بۆ ئاژەڵە كێوییەكان دابین دەكات

لە دەڤەری بارزان هاوڵاتییەك بەناوی (ئیسماعیل مام یوسف كوركەی) بەرەو ناوچە شاخاوییەكانی دەڤەرەكەی هەنگاو دەنێت ئاوی خواردنەوە بۆ ئاژەڵە كێوییەكان دابین دەكات, ئەم هاوڵاتییە لەسەر ئەركی خۆی ئەم پڕۆژەیەی ئەنجامداوەو چەند شوێنێكی دەستنیشان كردووە كە ڕۆژانە ناهێڵێت ئاژەڵەكان بێ ئاو بن .

لەم بارەیەوە(ئیسماعیل مام یوسف كوركەی) دەڵێت سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی ئاژەڵەكان لەم دەڤەرە بەهۆی بارانەوەیە كە لە زستاندا چەند گۆم و كانییەك درووست دەبێت, بەڵام ئەمەش بۆ ماوەیەك دەبێت و لە دوای مانگی 5 هەموو گۆم و سەرچاوە ئاوییەكان ووشك ئەبن و ئاژەڵەكان بێ ئاو دەمێننەوە, هەروەها گوتی كە ئاژەڵی كێوی جوانییەكە لە سیمای ناوچەكەیان هاوشێوەی شاخ و سەوزاییەكان, زیاتر گوتی ئەركی هەموو تاكێكی ئەم ناوچەیە كە پارێزگاری لە ئاژەڵی كێوی بكات و دەڤەری بارزان كەلتورو تایبەتمەندییەكی هەیە كە ڕاوكردنی ئەم ئاژەڵانەو بڕینەوەی دار شتێكی قەدەغەكراوەو نابێت كەس ئەنجامی بدات .

ئاسۆ كاكەیی

Top