نوێترین دەركەوتنی (هەڵكەوت زاهیر) لەگەڵ بەربژێرەكانی شاجوانی عێراق

نوێترین دەركەوتنی (هەڵكەوت زاهیر) لەگەڵ بەربژێرەكانی شاجوانی عێراق

دوابەدوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی هەڵبژاردنی شاجوانی عێراق و نزیكبوونەوەی لە كۆتاییەكەی بۆ دەستنشیانكردنی شاجوانی عێراق, ئاوازدانەری كورد (هەڵكەوت زاهیر) وەكو ئەندامێكی لیژنەی دادوەری هەڵبژاردنی شاجوانی عێراق, لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام وێنەیەكی بەكۆمەڵی خۆی و بەشداربوانی بڵاوكردەوە .

هەروەها لەسەر وێنەكە نووسیویەتی كە ئەمشەو كاتژمێر 7ی ئێوارە بەشێوەی ڕاستەوخۆ ئەم ڕێوڕەسمە نمایش دەكرێت لە كەناڵی عەرەبی (ئەلڕەشید) و (net tv) و چەند كەناڵێكی دیكە ڕێوڕەسمی بڕیاری یەكلاكردنەوەو هەڵبژاردنی شاجوانی عێراق بەڕێوەدەچێت, لە بەشێكی دیكەی نووسینەكەیدا (هەڵكەوت زاهیر) ئاماژەی بەوەداوە كە هەر یەك لە (میرا عەلی- دینا-ئیدریس ساڵح) بەشدار دەبن .

ئاسۆ كاكەیی

نوێترین دەركەوتنی (هەڵكەوت زاهیر) لەگەڵ بەربژێرەكانی شاجوانی عێراق
Top