وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان: كشانەوەی لایەنەكان بەھای یاسایی نییە

وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان: كشانەوەی لایەنەكان بەھای یاسایی نییە

 

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، کە ئەو لایەنانەی کە لە ھەڵبژادنەکانی پێشوەختەدا کشاونەتەوە، بڕیارەکانیان ھیچ بەھایەکی یاسایی نییە، هەروەها دەڵێت تا 20 حوەزیرانی ڕابردوو، وەک دوا وادە بۆ کشانەوە لە ھەڵبژاردنەکاندا دیاریکرابوو و ئاماژەشی بەوە دا،  كە ھەریەک لە حزبی شیوعیی و سەرکردەی ڕەوتی سەدر، موقتەدا سەدڕ و بەرەی دیالۆگی نیشتمانیی بە سەرۆکایەتیی ساڵح موتەڵەگ و هاوپەیمانی مینبەری عێراقی بە سەرۆکایەتیی ئەیاد عەلاوی بایکۆتکردنی خۆیان بۆ ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە عێراق راگەیاندووە.

شایانی باسە بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە 10ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ یەڕێوە بچێت.

Top