سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان سەرەخۆشی لە پاتریارک مار گۆرگیس دەکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ئەمڕۆ چوارشەممە 28 ی تەمموزی 2021 ، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی پاتریارک مارگۆرگیس سڵیوای پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی لە عێراق و جیهان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی :
به‌ڕێز قه‌داسه‌تی پاتريارك مار گۆرگيس سڵيوا، پاترياركى كه‌نيسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاشوورى:
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو په‌ننا دانيال سڵیواى خوشكی بەڕێزتانم پێگەیشت، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێزيان و خانەوادەکەتان دەکەم . خوای مەزن گيانى خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر ميهره‌بانيى خۆى و و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان