سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵيۆزى توركيا كرد

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵيۆزى توركيا كرد

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/7/28 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئاليڕزا گونه‌ى، باڵيۆزى تازه‌ى توركيا له‌ عيراق كرد.

له‌ ديدارێكدا به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ باڵيۆزى تازه‌ى توركيا له‌ عيراق كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

له‌ ديداره‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتيى توركيا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ بوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ توركيا تاوتوێ كران و هه‌ردوولا خواستيان بۆ بره‌ودان به‌ هه‌موو بواره‌كانى په‌يوه‌ندى دووپات كرده‌وه‌.

دۆخى عيراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عيراق، دۆخى بڵاوبوونه‌ى په‌تاى كۆڤيدـ19 له‌ عيراق و توركيا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، مه‌ترسييه‌كانى داعش و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

Top