ئەڵمانیا یەك ملیۆن یۆرۆ بۆ چاودێری كردنی هەڵبژاردنەكانی عێراق تەرخان دەكات

ئەڵمانیا یەك ملیۆن یۆرۆ بۆ چاودێری كردنی هەڵبژاردنەكانی عێراق تەرخان دەكات

 

پیتەر فیلتن لە باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، نەتەوەیەکگرتووەکان گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی واژۆکردووە بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و چاودێریکردنی ئامێرەکانی دەنگدان، بە مەبەستی  رێگری لە ساختەکاری. دەشڵێت چاودێریکردنی نێودەوڵەتی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن لەسەر داوای حکومەت و گەلی عێراقە و ئەوان دڵسۆزانە پشتگیری لە هەوڵەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و حکومەتی عێراق دەکەن بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنێکی بێ گەرد و ئازاد و بێ کێشە.

لەلای خۆشیەوە نەتەوەیەکگرتووەکان سوپاسی ئەڵمانیا دەكات کە گوژمەی یەک ملیۆن یۆرۆی تەرخان كردووە  بۆ پڕۆژەی چاودێریکردنی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت.

شایانی باسە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵدا هەڵبژاردنی عێراق بەڕێوەبچێت و پەرلەمانی عێراقیش ئاشکرای کردووە، کە سێ رۆژ بەر لە هەڵبژاردن خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە.

Top