پارچە ئەڵماسێك بە دیاری بۆ مانگی هەنگوینی

پارچە ئەڵماسێك بە دیاری بۆ مانگی هەنگوینی

 

كریستین لەیدن، لاوێكی ئەمریكییە و، لە منداڵییەوە خەون بە دۆزینەوەی ئەڵماس و كانزا گرانبەهاكانەوە دەبینێت، كریستین ئێستا تەمەنی (25) ساڵە و، خۆشەویستێكی هەیە، كە بڕیاریانداوە لە داهاتوودا هاوسەرگیری بكەن، كریستین لە خەونی منداڵی ناكەوێت و دەیەوێت بە دوای ئەڵماس و كەرەستە گرانبەهاكاندا بگەڕێت، لەیدن، هەڵساوە بە سەیركردنی ڤیدیۆی كاتی دۆزینەوەی ئەڵماسەكان، تاوەكو زانیاری لەسەر شوێن و چۆنیەتی دۆزینەوەی ئەڵماسەكان وەربگرێت، بە نییەتی ئەوەی ئەویش لەو كارە شتێك بەدەست بهێنێت، هەر بۆیە خۆی و خۆشەویستەكەی (دیسێرا) كەرەستەكانی دۆزینەوەی كانزا گرانبەهاكان ئامادە دەكەن و دەچنە ئەو ناوچانەی كە گومان دەكرێت ئەڵماسیان تیادا هەبێت، ئەوانیش ناوچەی مۆنتانا و باخچەی دەمی ئەڵماس لە ویلایەتی ئەركنساسی ئەمریكی، لە دوای گەڕانێكی زۆر كە ئەوان ناویان ناوە مانگی هەنگوینی بۆ دۆزینەوەی ئەڵماسەكان، بەخت یاوەریان بوو، توانیان پارچە ئەڵماسێك بە كێشی (2.2) قیرات بدۆزنەوە، ئەوەش وایكرد كە بەشێكی ئەڵماسەكە بكاتە ئەڵقەی هاوسەری و پێشكەشی دەستگیرانەكەیی بكات، بەشێكی دیكەشی بۆ كڕینی كەرەستە و ماڵ و ئوتۆمبێل تەرخان كرد.

Top