عێراق و کوێت ناوچەی بازرگانی هاوبەش دروست دەکەن

عێراق و کوێت ناوچەی بازرگانی هاوبەش دروست دەکەن

لەکۆبوونەوەیەکدا وەزیری پلاندانانی عێراق و سەفیری وڵاتی کوێت "غەساب زەمانان" باسیان لە تاوتوێکردنی دروستکردنی ناوچەیەکی بازرگانی هاوبەش لەنێوان عێراق و کوێتیان کرد.
ئەو ناوچە بازرگانییە گرنگی دەبێت لە پێشخستنی بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان لەهەردوو وڵاتدا.

عێراق و کوێت دوو وڵاتی دراوسێی یەکدین بە دروستکردنی ناوچەی بازرگانی لەنێوانیاندا دەبێتە هۆی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان لەزۆر لایەنەوە بەتایبەتی کە وڵاتی کوێت خۆیشی دەکەوێتە سەر کەنداوی عەرەبی و ئاڵوگۆڕی کەلوپەلی بازرگانیش ئەوکات خەرجی کەمتر تێدەچێ و بەمەش کاریگەری دەکاتە سەر دابەزاندنی نرخی ئەو کەلوپەڵانەو چاڵاکترکردنی ئابووری لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
هەروەها وڵاتی کوێت دەیەوێت دوو نەخۆشخانەی گەورە لە عێراق دروست بکات نەخۆشخانەیەکی (٦٠٠) قەرەوێلەیی لە شاری موسل و نەخۆشخانەیەکی (٢٠٠) قەرەوێلەیی لەشاری موسەننا، کە لەلایەن سندوقی گەشەپێدانی کوێتی پارەکەی بۆ تەرخان دەکرێ.

Top