لارۆسی: پەلە ناكەم لە بەدیهێنانی خەونەكانم

لارۆسی: پەلە ناكەم لە بەدیهێنانی خەونەكانم

لارۆسی كچە گۆرانیبێژێكی لاوی هۆڵەندی و بە رەچەڵەك مەغریبییە، زمانەكانی عەرەبی، هۆڵەندی، ئینگلیزی و پورتوگالی دەزانێت، لە ماوەیەكی زوودا بە گۆرانییەك سەركەوتنێكی بەرچاو بەدەست هێنا، لە هەمان كاتدا كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی تایبەت بە خۆیی دامەزراندووە.

سەرەتا لە بەرنامەی پێشبڕكێی (ئۆرڤیژیۆن) بەشداریی كرد و سەركەوتوو بوو، ئەمەش وایكرد كە ئەلبوومێك بڵاو بكاتەوە و، خەڵاتی (سیدیی زێڕین) بەدەست بهێنێت، ئێستا لە دوبەی نیشتەجێیە، سەبارەت بە بەرهەمەكانی دەڵێت: “هەست بە خۆشییەكی زۆر دەكەم كە لە ماوەیەكی زوودا توانیم سەركەوتن بەدەست بهێنم لە رووی جەماوەرییەوە، بەتایبەتی لە سۆشیال میدیا، ئەمەش هاندەرێكی زۆرە بۆ ئەوەی بتوانم بەردەوام بم و، لە بواری گۆرانی گوتندا تواناكانم پەرەپێ بدەم”.

سەبارەت بە تێكەڵیی مۆسیقای رۆژئاوایی و رۆژهەڵاتی لەو گۆرانیانەیدا كە پێشكەشی دەكات دەڵێت: “راستە من لە رۆژئاوا گەورە بووم، بەڵام هونەرمەندە گەورەكانی وەك ئوم كەلسوم و فەیروز و چەندانی دیكە بۆ من مایەی ئیلهام بوون، بۆیە هەر لە سەرەتای هاتنە نێو جیهانی گۆرانی گوێم لە بەرهەمەكانیان گرتووە و، هەوڵیش دەدەم لەو رووەوە تێكەڵییەك درووست بكەم”.

لارۆسی باس لە خەونەكانی دەكات لە بواری هونەریدا ولەو رووە دەڵێت دەڵێت: “ئێستا لە سەرەتادام، بەڵام هەنگاوەكانم باش هاویشتووە و نامەوێ پەلە بكەم، چونكە كاتی زۆرم لە پێشە و خەونەكانیشم زۆرن.”

 

سەرچاوە: نووسینگەی راگەیاندنی لارۆسی

Top