كۆرۆنا چی لە مێگان و مادۆنا كرد؟

كۆرۆنا چی لە مێگان و مادۆنا كرد؟

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان تەنیا كاریگەریی لەسەر لایەنی تەندروستی و ئابووری نەبوو، بەڵكو كاریگەریی لە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانیش كرد، چونكە یەكێك لە هۆكارەكانی خۆپاراستن لێی، بریتی بووە لە دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی، بەتایبەتی لە كاتی تووشبوون بە نەخۆشییەكە. میگان فۆكسی خانمە ئەكتەری ناسراوی هۆڵیۆد لە كاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە بە شێوەیەكی بەرفراوان لە ئەمریكا و بەتایبەت دوای تووشبوونی (براین ئۆستنی هاوسەری) بڕیاریدا لێی دووربكەوێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش میگان لە كالاباس مایەوە و ئۆستنیش لە ماڵەكەی خۆی لە مالیبۆ بوو.

هەر سەبارەت بە كۆرۆنا مادۆنای ئەكتەر و گۆرانیبێژ رایگەیاند: بەسەرهاتی ئەو لەگەڵ كۆرۆنا جیاواز بوو، چونكە كاتێك بە رێكەوت پشكنینی ئەنجام دا، دەركەوت كە تووشی كۆرۆنا بووە، بێ ئەوەی هیچ نیشانەیەكی هەبێت، یان هەستی پێ بكات، پزیشكان ئەمەیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە لە خوێنی مادۆنا دژە تەن هەیە، كە بەرگریی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات.

مادۆنا كە پێشتر سێ كەس لە كەسە نزیكەكانی بە كۆرۆنا گیانیان لە دەستدا بوو، سەبارەت بە تووشبوونی رایگەیاند: پێموایە دوای گەشتەكەم بۆ فەرەنسا لە سەرەتای مانگی ئادار تووشی كۆرۆنا بووم، چونكە ئەو كات تەندروستیم تێك چوو، بەڵام پێم وابوو كە ئەنفلۆنزایەكی ئاساییە.

سەرچاوە: البوابة

Top