ئایا داهاتوو بۆ دراوە ئەلکترۆنییەکان دەبێت؟

ئایا داهاتوو بۆ دراوە ئەلکترۆنییەکان دەبێت؟

دراوە ژمارەییەکان (Cryptocurrencies) کە بە دراوی ئەلکترۆنی(Digital Currency) ناسراون لە کوردستان خەریکە لەگەڵ مرۆڤەکانی ئەم سەردەمە ئاشناییەتی بنیاتدەنێن، لەگەڵ ژیانی ئێمەمانان تێکەڵدەبێت، پەیتا پەیتا خۆی دەخزێنێتە ناو کایەکانی ژیانمان، لە ڕێگەی زیادبوونی ئەنجامدانی مامەڵە بەم جۆرە دراوانە. دراوی ئەلکترۆنی کە تەواو پێچەوانەی دراوی ئاساییە، کە مرۆڤەکانی سەر گۆی زەوی سەردەمانێکە مامەڵەی پێوەدەکەن چ لە ڕێگەی مامەڵەی دەستی بە دەستی یاخود لە ڕێگەی بانکەکانەوە، مرۆڤەکان هەست بە بوونی دەکەن لە ڕووی فیزیکیەوە، بەڵام هەرچی ئەم جۆرە دراوەیە لە ڕووی فیزیکی هەست بە بوونی ناکرێت ناتوانرێت دەستی لێبدرێت، هەر ئەم ئامادەنەبوونەیە گومانی خستۆتە سەر خودی دراوەکە، چونکە مامەڵەکارانی ئەم دراوە تەنها لە ڕێگەی ژمارەیەکەوە دەتوانن مامەڵەی پێوەبکەن. سەڕەرایی نەبوونی دڵنیاییەکی تەواو لە لایەن مامەڵەکاران بەم دراوە لە چەند وڵاتێک مامەڵەی ئاسایی پێوەدەکرێت لە ڕووی کڕین و فرٶشتن و پارە ناردن و یاخود وەرگرتنی پارە. وە خەریکە زۆربەی مامەلە ئاساییەکانی ڕۆژانەی خەڵک لە ڕێگەی ئەم دراوە ئەنجامبدرێت و ڕایبکرێن. لە هەمان کاتدا هێشتا هەندێک وڵات زۆر بە ووریاییەوە مامەڵە لەگەل ئەم دراوە دەکەن وە لە هەندێک شوێن هەر مامەڵەی پێوە ناکرێت بە تایبەت ئەو وڵاتانەی لە جیهانی ئیسلامیدان.
کوردستانی خۆشمان بەدەر نیە لەم دونیاییەدا وە مامەڵەکردن بەم جۆرە دراوە خەریکە تەشەنەدەسەنێت و خەڵکانێکی زۆر وە بە شێوەیەکی ناسروشتی و بێ هەبوونی پێشینەکی زانستی و لوژیکی و رۆشنبیری و ( بەبێبوونی سەرەتایترین زانیاری لەسەر ئەم دراوە) مامەڵەی پێوەدەکەن و خەریکی کڕین و فرۆشتی ئەم دراوەن، ژمارەیەک هاووڵاتی ڕەنگە سوودی لەم جۆرە دراوە بینیبێت، بەلام لە هەمانکاتدا ژمارەیەکی یەکجار زۆر ڕەنگە نەک سوود، بەڵکوو زەرەریشی لەم جۆرە مامەڵەیەکردبێت. ئەمەش ڕەنگە لە ئەنجامی نائامادەیی کورستان و کەرتی داراییەکەی بێت بۆ ئەم جۆرە مامەڵانە. ئەوەی لە کوردستان باوە وە زۆر باسی لێوەدەکریت دراوی ئەلکترۆنی (Bitcoin) بیتکۆینە وە زیاتر هاووڵاتیانی کوردستان گرنگی بەم جۆرە دراوە دەدەن کەچی لە وڵاتانی تر ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە جۆری ئەم دراوەنە هەن و هەمووشیان مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەی لێرەدا باسی سەرەکییە، جۆرەکان و چۆنیەتی کارکردن و مامەڵەکردن بەم جۆرە دراوانە نیە، بەڵکوو داهاتووی ئەم دراوەیە. وە وڵامدانەی چەند پرسیارێکە کە ڕەنگە لە زیهنیەتی خوێنەرانی ئەم بابەتە گەڵاڵە بووبێت هزریانی سەرقاڵکردبێت، ئەوانیش ئایا دراوی ئەلکترۆنی جێگەی دراوی ئاسایی دەگرێتەوە؟ ئایە هەر ئەم جۆرە دراوانەی کە ئێستا بەکاردەهێنرێن هەر ئەمانە دەبن یاخود جۆری تر دێتە شوێنیان؟ بە دڵنیاییەوە وڵامی ئەم پرسیارانە ڕەنگە ئەستەم بێت ئەگەر مەحاڵ نەبێت، بەڵام بەرمەبنایی چەند توێژینەوەیەک لەسەر ئەم بابەتەو جۆری دراوانە ئەنجامدراون ڕەنگە بتوانین هەر هیچ نەبێت بەرچاو ڕوونیەک بخەینە ڕوو، ئەگەر وڵامی تەواویشیان نەدەینەوە.

Top