سەیران عوسمان ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە

خانمە گۆرانیبێژی كورد (سەیران عوسمان) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی لەژێر ناونیشانی(با بسوتێم) بڵاوكردەوە .
سەیران عوسمان لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب, گۆرانییەكەی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە, هەروەها لەسەر گۆرانییەكە ئاماژەی بەوەداوە كە ئەم بەرهەمە پێشكەشە بە باوكی كۆچكردووی .
تێكستی گۆرانی (با بسوتێم) لەلایەن "ئافشین محەمەدی" نووسراوەتەوەو "سمكۆ فەیزی" مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە, هەروەها "ناسڕ حەیدەری" كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە .
ئاسۆ كاكەیی