سەیران عوسمان ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە

سەیران عوسمان ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە

خانمە گۆرانیبێژی كورد (سەیران عوسمان) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی لەژێر ناونیشانی(با بسوتێم) بڵاوكردەوە .

سەیران عوسمان لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب, گۆرانییەكەی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە, هەروەها لەسەر گۆرانییەكە ئاماژەی بەوەداوە كە ئەم بەرهەمە پێشكەشە بە باوكی كۆچكردووی .

تێكستی گۆرانی (با بسوتێم) لەلایەن "ئافشین محەمەدی" نووسراوەتەوەو  "سمكۆ فەیزی" مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە, هەروەها "ناسڕ حەیدەری" كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top