دامەزراوەیەكی ئەمریكی: جەماوەری لایەنگری جۆبایدن لە كورتی داوە

دامەزراوەیەكی ئەمریكی: جەماوەری لایەنگری جۆبایدن لە كورتی داوە

 

دامەزراوەی گالوپ بۆ توێژینەوەكان، ڕاپرسییەكی سازكردووە بەپێی ئەمە دەركەوتووە 45%ی هاووڵاتیانی ئەمریكا لە چالاكییەكانی جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا رازی نین، هەروەها 5%یشیان لەم ڕووەوە هیچ بۆچوونێكیان نییە، ئەمەش دەری دەخات كە جەماوەری ئەو سەرۆكە بەرەو كەم بوون چووە.

جگە لەو ڕاپرسییەی دامەزراوەی گالوپ، بەڵام لەسەر ئاستی دوو حزبە سەرەكییەكە دیموكراتەكان و كۆمارییەكان، دەركەوتووە كە 90%ی حزبەكەی كە دیموكراتەكانن پاڵپشتی دەكەن و تەنیا 12%ی حزبە ڕكابەرەكەی كە كۆماریەكانن پاڵپشتی جۆن بایدن دەكەن.

جێی وەبیر هێنانەوەیە لە مانگی كانوونی دووەمی ئەم ساڵ جۆ بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكادا بەسەر دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی پێشوودا سەركەوتنی بەدەستهێنا و وەك (46) ەمین سەرۆكی ئەو وڵاتە دەست بەكار بوو.

Top