بەم زوانە عێراق و ئێران لەسەر دروستكردنی بەنداوێكی هاوبەش ڕێك دەكەون

بەم زوانە عێراق و ئێران لەسەر دروستكردنی بەنداوێكی هاوبەش ڕێك دەكەون

 

وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق ڕایگەیاندووە كە شاندێكی وەزارەتەكە بەم زوانە سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر دروستكردنی بەنداوێكی هاوبەش لە نێوان هەردوووڵات.

لەم بارەوە عەون زیاد وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە بڕێكی باش و پێویستی ئاو لە ڕووباری دیجلەوە دەڕژێتە بەنداوی موسڵەوە، زیاتر دەڵێت كە سەردان و لێكتێگەیشتن لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێرانیشدا هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش لەماوەی داهاتووشدا سەردانێكی زۆر گرنگ ئەنجام لە نێوان هەر دوولا ئەنجام دەدرێت.

لەلایەكی دیكەی لێدوانەكەیدا عەون زیاد  ڕوونی كردەوە كە بۆ بابەتی شەتولعەرەب پێویست بە یەكلایی كردنەوە دەكات لەگەڵ ئێران، و هەردوو لاش نیازی ئەوەیان هەیە كە بەنداوێكی هاوبەشی لەسەر دروست بكەن.

Top